رۆژنامه‌نووس دیاره كه ئه‌خلاقیات و ئه‌ركی زۆر جیاواز له گه‌ڵ تیرۆریستێك. پێتان سه‌یر نه‌بێت كه ئه‌گه‌ر به وردی سه‌یری بكه‌ین و رۆژێك له رۆژان حه‌وت قورئان له به‌یندا بێت گیری شتی سه‌یرو سه‌مه‌ره كه‌وتن ده‌بینن كه راست ده‌كه‌م.خاڵی هاوبه‌شی رۆژنامه‌نووس و تیرۆریست له وه‌دایه كه ئه‌گه‌ر هه‌ردووك له لایه‌ن ئاسایشه‌وه بگیردرێن وه‌ك یه‌ك ده‌یپشكنن. گرنگ نیه تۆ رۆژنامه‌نووس بیت یا خود تیرۆریست. ئه‌ویش ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌نووسه‌كه كارتی سێ شوێنی تایبه‌تی پێبێت و كار بۆ حزبه‌كه‌ی ئه‌و براده‌ره ئاسایشه بكات. خراپتر ئه‌وه‌یه كه گیری ئاسایشی باشماخ بكه‌ویت و زۆر به بێ حورمه‌تی و ئیهانه‌ته‌وه هه‌موو له‌ش و جانتای كامێرا و جانتای پاره و گیرفان و بن باخه‌ڵ و بن ران و ته‌نانه‌ت قه‌ڵه‌مه‌كه‌شت لێ بسه‌نن و هه‌موو به وردی بپشكنن و بڵێن تازه ته‌واو. جا له‌وه خراپتر ئه‌وه‌یه كه كارتی په‌نابه‌رێه‌كه‌ت پێنه‌بێت و گیرت پێبده‌ن كه ده‌بێ ته‌له‌فۆن بكه‌یت بۆ سلێمانی و كه‌سێك كارته‌كه‌ت بۆ بێنێت ده‌نا به‌رت ناده‌ن. خۆ ئه‌گه‌ر كه‌ست نه‌بێت و كه‌سێك به‌فریات نه‌كه‌وێت پاش شه‌ش مانگی تریش پرسیارت لێناكه‌ن و ده‌بێ ئاوی سارد بخۆێته‌وه.ئه‌وه‌ش بڵێم كه من دوای چوار ساڵ دایكم هاتبوو بمبینێت.نه‌خۆش بوو ده‌ستم ده‌گرت كه بتوانی برٍوات به رێگه‌دا. چه‌ند جار هه‌ر له‌و براده‌رانه ئیجازه‌م وه‌رگرت كه دایكم ناتوانێ برٍوات و ده‌بێ ده‌ستی بگرم. كوتم تا نیوه‌ی پرده‌كه ده‌یبه‌م ، به‌به‌رچاوی خۆیانه‌وه دایكم برد و زوو گه‌رٍامه‌وه.له گه‌ڕانه‌وه دا گیریان پێدام.كه‌سێكی وه‌ك منی په‌نابه‌ر پاش هه‌شت ساڵ بۆ یه‌كه‌م جار داوایان لێكردم كه كارتی په‌نابه‌ریه‌كه‌م نیشان بده‌م و ئیدی كارتی سه‌ندیكا و كارتی شوێنی كار و شوێنی كار دووه‌م ناخوات. كابرایه‌كی نه‌خوێنده‌واری نازانم له كوێه‌وه هاتووه و هه‌ست به جیاوازی رۆژنامه‌نووسێك و تیرۆریستێك نه‌كات،جێگای داخ و سووكایه‌تیه. باوه‌ڕتان هه‌بێت مابوو بڵێ ئاده‌ی كامێراكه‌ت هه‌ڵوه‌شێنه. خۆ كابرای تریاك فرۆش و چه‌ك فرۆش و تیرۆریستیش هه‌ر وای لێده‌كه‌ن.خۆ ئه‌وان هێچ به‌ڵگه‌یه‌كیان ره‌نگه پێنه‌بێت ،بێجگه له پاسپۆرته‌كه‌ی خۆی ئه‌ویش ره‌نگه ساخته بێـت. من ده‌ڵێم كاكه من پێنج ساڵی ره‌به‌قه كار بۆ حزبه‌كه‌ت ده‌كه‌م قابیله حومه‌رتی ئه‌وه‌ش رانه‌گرن؟ باوه‌ڕ بكه‌ن كابرای قاچاخچیش وه‌ك من نه‌گه‌رٍان. ئه‌وه گریمان من كارته‌كه‌م كه‌س نه‌بوو بیهێنێت بۆ باشماخ ،ئه‌وه چه‌ند رۆژیش له به‌ندیخانه بووم . خۆ سوور سوور ده‌زانم كابرای بێ خه‌م ده‌یدامه‌وه به ئیتلاعاتی ئێران.ئیتر ده‌مكوژن یان له بێسه‌روشوێنم ده‌كه‌ن گرنگ نیه . تۆ پێت وایه حكومه‌ت به‌مه‌ی ده‌زانی؟ یان ئه‌گه‌ریش بیزانیبا وه‌ك هه‌زاران كه‌سی تر نه‌ده‌یشارده‌وه؟ من له ئێران بگوژن ئایا حكومه‌تی هه‌رێم وه‌لاَمێك ده‌داته‌وه به بنه‌ماڵه‌كه‌م؟ پۆلیسێك كه به كارت و مۆری حزبه‌كه‌ی متمانه نه‌كات ئایا بۆ به‌رپرسان و سه‌رۆكه‌كه‌یان بایه‌خێك و حورمه‌تێك داده‌نێت ؟هیوادارم كه ئێوه‌ی ئێرانی و توركی و سووری گیری ئاسایشی باشماخ و حاجی هۆمه‌ران و شوێنی دیكه نه‌كه‌ون و قه‌ڵه‌م و كامێراكه‌تان نه‌پكشنن.به‌رٍاستی تاكو ئێسته ئه‌وه‌نده سووكایه‌تیم پێنه‌كراوه.