سلاوێگی گه‌رم:
له گه‌ڵ رێز و حورمه‌تم بۆ سكرتێری كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان. كاك عومه‌ر ئیلخانی زاده
زۆر له مێژ بوو پێم خۆش بوو هه‌ر بۆ سه‌ردانێكی تایبه‌تیش بێت چاوم پێتان بكه‌وێت و سه‌باره‌ت به برٍێ بواری سیاسی و ته‌شكیلاتی قسه بكه‌ین. به‌لاَم ئه‌و هه‌له نه‌ره‌خساو منیش نه‌متوانی به گوێره‌ی پێویست خۆم قه‌ناعه‌ت به خۆم بكه‌م. هه‌ر چه‌نده روون ده‌زانم ئه‌مه‌ش وه‌ك ده‌یان قسه و پێشبینیه‌كانی من بۆ كۆمه‌ڵه و داهاتوویی قه‌ت له به‌ر چاو ناگیردرێت. ئێمه‌ی كورد فێر بووین كه به قسه‌ی كه‌س نه‌كه‌ین و هه‌تا سه‌رمان به‌ر به‌رد نه‌كه‌وێت نه‌گه‌رینه‌وه و پاشانیش قه‌ت له‌و رووداوانه‌ی كه به‌سه‌رمان هاتووه ده‌رس وه‌رناگرین. ئه‌مه دیارده‌یه‌كی نه‌گۆڕه و قه‌ت ته‌واو بوونی بۆ نیه. حزبه‌كان له خه‌ڵكی ئاسایی خراپترن بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه له گه‌ڵ ئه‌م دیاره‌ده‌یه. من و تۆش با یه‌ك له‌حزه خۆمان له ریزی كۆمه‌ڵگا دابنین و به‌شه‌ره‌ف و راستگۆیانه بیری لێبكه‌ینه‌وه كه ئایا تا ئێستا كام حزب و ده‌سه‌لاَت توانیویه‌تی به ئه‌مه‌گه‌وه و راستگۆیانه بیری له داهاتووی خه‌ڵكه‌كه‌ی كردبێته‌وه و لانی كه‌م به دروشم و شیعاره‌كانی عه‌مه‌لی كردبێت؟ یان نه با بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه ئایا سه‌ركرده سیاسیه‌كانمان توانیویانه به مانای واقیع ئه‌و چه‌مك و تیوریانه‌ی كه له ئه‌ربابه‌كانی فیكره‌وه هه‌ڵیانگرتووه بیقۆزنه‌وه بۆ ناو كۆمه‌ڵگا؟ ئایا سه‌ركرده سیاسیه‌كانمان له كۆن و نوێه‌وه جارێك ده‌ست به‌رداری ده‌سه‌لاَت و پاوانخوازیه‌كانی خۆیان بوون له به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی كۆمه‌ڵگاكه‌یان؟ ئایا كه‌سێكت دیوه كه له به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ده‌ستی له كار و پۆسته‌كه‌ی هه‌ڵگرتبێت و ته‌سلیمی كه‌سێكی شیاوتری كردبێت؟ له رۆژهه‌لاَتی كوردستان كام حزب جێگای متمانه‌ی خه‌ڵكه؟ بۆ حزبه‌كانی خۆمان ( كوردی ) ناتوانن پێكه‌وه بژین و هاوپه‌یمان و هاوخه‌بات بن؟
دڵنیام وه‌لاَمی هه‌ر كام له‌م پرسیارانه زۆر به روونی و به جوانی و شه‌فافانه ده‌زانیت.
به‌لاَم هه‌ركام له‌مانه كات و باسیكَی تایبه‌تی ده‌وێـت و من نامه‌وێت له باسێك كه هیچ ئه‌نجامێكی لێنه‌كه‌ویته‌وه به‌شداری بكه‌م. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه كه ئه‌مانه هه‌موو كۆسپی رێگه‌ن و منیش وه‌ك هه‌ر تاكێكی ئه‌م كۆمه‌ڵكایه به مافی خۆمی ده‌زانم قسه‌یان له سه‌ر بكه‌م و ئیوه‌ش ئاگادار بكه‌مه‌وه.
ئه‌وه‌ی من ئێسته زۆر ئازار ده‌دات گیر‌و گرفت و ناكۆكییه‌كانی نێو ته‌شكیلات و جه‌ناح و جه‌ناحبازیه‌كانی ئۆردوگاكانه به ته‌واوی.
من كاتی جیابوونه‌وه به‌و خه‌یاڵه‌وه ژیام كه ره‌نگه كاك عومه‌ر به فیكرێكی نوێه‌وه بتوانێ ئامانجه‌كانی بپێكێـت و منیش ره‌نگه یه‌كێك بم له لایه‌نگره‌كانی ئه‌و بیروباوه‌ڕه، هه‌ر چه‌نده كه له مانگه‌كانی یه‌كه‌مدا زۆر به باشی و چالاكانه هه‌نگاوت هه‌ڵێنا به‌لاَم ئامانجه‌كان زۆر دوورتر بوون له‌وه‌ی كه بیرت لێده‌كرده‌وه، ئه‌و ئامانجانه‌ی كه ره‌نگه زۆر له مێژه له دڵ و ده‌روونتا هه‌ڵتگرتبێت.
راسته حزب پێكهاته‌یه‌كه له كۆمه‌ڵێ كه‌س و كۆمه‌ڵێ بیروباوه‌ڕی جیاواز كه ده‌بێ بۆ یه‌ك ئامانجی دیاریكراو تێكۆشێت. به‌لاَم ئه‌م پێكهاته‌یه به كام قیمه‌ت و به‌كام رێكخستنه‌وه ده‌توانێ متمانه دروست بكات، ئایا ئاستی په‌روه‌رده‌كردن به لای حزبه‌وه گرنگه بۆ ئه‌ندام و پێشمه‌رگه‌كانی؟ ئه‌و په‌روه‌رده كردنه ئه‌ندام و لایه‌نگرانی تا چ ئاستێك زانیاری دروست ده‌كات بۆ تاكه‌كانی ناو حزبه‌كه؟ ئایا حزب پێویستی به كام هێز هه‌یه بۆ خه‌باتی پاشه‌رۆژی، هێزی چه‌كدار یان هێزی فكری؟ به لای منه‌وه بۆ هه‌ر دوو لایه‌نه‌كه په‌روه‌رده كردنی دروست پێویسته و ده‌بێ پتر له هه‌ر كارێكی دیكه‌ی سیاسی خۆتانی پێوه ماندوو بكه‌ن. په‌روه‌رده‌ی دروست واته حزبی دروست و متمانه‌دار.به‌لاَم به داخه‌وه له ته‌واوی حزبه‌كاندا ئه‌م لایه‌نه كه‌مترین كاری بۆ كراوه. كه‌مكاری ئه‌م لایه‌نه گه‌ورترین زه‌ربه و زه‌ره‌ر ده‌گه‌ینێته بۆدی حزبه‌كه. هه‌ر ئه‌م لایه‌نه‌یه كه حزبه‌كانی په‌رش و بلاَو كردووه‌ته‌وه و ناتوانن وه‌ك تاكێكی سالم و حزبێكی سالم یه‌كترین قه‌بوڵ بكه‌ن. هه‌ر له‌م په‌روه‌رده‌وه بیروباوه‌ڕ دروست ده‌بێت و تاكی به‌ئه‌مه‌گی لێدێته ده‌ره‌وه.شكستی ته‌واوی حزبه‌كان بێجگه له لایه‌نی ده‌سه‌لاَت په‌روه‌رده یه. ته‌واوی حزبه‌كان ئه‌و كێشه‌یان هه‌یه به‌لاَم مه‌به‌ستی ئێستای من حزبه‌كه‌ی جه‌نابتانه. كاتێك له فێرگه پێشمه‌رگه‌ی باش نایه‌ته ناو ئۆردوگا هی هه‌وه‌یه كه باش په‌روه‌رده نه‌كراوه، باش فێری تیوره‌یه‌كانی حزب و تیوریه فه‌لسه‌فیه‌كان نه‌بووه، یان ئه‌گه‌ریش بووبێت ته‌واو كه‌ری بیروباوه‌ڕه‌كانی خۆی نه‌بووه،یان بگره شتێكی تازه فێر نه‌بووه بۆیه باوه‌ڕی به بنه‌ماكانی حزبه‌كه نیه. هه‌ر ئه‌م لایه‌نه لاوازه‌یه كه پێشمه‌رگه فێر ده‌كات بگوڕێنی به‌سه‌ر خه‌ڵكدا و له كاتی هه‌ڵگرسانی توندوتیژدا به چه‌قۆ وه‌لاَمی یه‌كتر بده‌نه‌وه.بیروباوه‌ڕه‌كان ئه‌وه‌نده پته‌و و به‌هێز نین كه بتوانن دیالۆگی پێبكه‌ن،من ته‌واوی كێشه‌ی ئه‌وكاتم ئه‌وه‌بوو كه ناتوانم له گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌یه‌كدا دیالۆگ بكه‌م كه ناتوانێ له‌سه‌ر باوه‌ڕه‌كانی خۆی بوه‌ستێت.
ئه‌و پێشمه‌رگه‌ی كه ته‌نیا چه‌ك و كوشتن ده‌زانێ من چاوه‌روانی چی لێبكه‌م؟ كام بیروباوه‌ڕ ده‌توانی ئه‌مه فێری دیالۆگ بكات؟ ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه كه فكره‌كانی زیاتر له چوارچێوه‌ی ئۆردوگا ناچێته ده‌ره‌وه چۆن ده‌توانی جیهانێكی تر و فكرێكی تر قه‌بوڵ بكات؟ ئه‌م چوارچێوه ته‌نگه‌به‌ره ته‌نیا تاكێكی تاك ره‌هه‌ندی لێ دروست ده‌كات و به‌س. یان ئه‌و پێشمه‌رگه و ئه‌ندامانه‌ی بێجگه له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ئاماده‌یه ته‌واوی هاوڕێكانی له‌ناو به‌رێت و خۆی ببێته قاره‌مانی خه‌یاڵی خۆی. یان ئه‌و كوڕ و كچانه‌ی كه قه‌ت نه‌یانتوانی وه‌ك ئینسانێك هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن له گه‌ڵ یه‌كدا و بتوانن پێكه‌وه خه‌باتێكی هاوبه‌شیان هه‌بێت. جه‌نابت پێتان وایه ئه‌و هه‌موو پێشمه‌رگه‌یه كه رۆژانه چه‌ك داده‌نێن و ئاواره‌ی شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێم و هه‌نده‌ران ده‌بنه‌وه تاوانی كام هێز و بیروباوه‌ڕه؟ ئایا جه‌نابتان وه‌ك سكرتێری حزب دان به‌وه‌دا ده‌نێن كه رۆژێ له رۆژان ئاواره‌یی و كوشتن و به فه‌ساد كێشانی ژنان و كچانی پێشمه‌رگه له ده‌ره‌وه‌ی ئۆردوگا ئێوه كردووتانه؟ ئایا خۆتان به به‌رپرسیار نازانن ئه‌و كه‌سانه كه له ئۆردوگا به هه‌ر هۆیه‌كه‌وه دێنه‌ده‌ره‌وه و به‌ره‌وڕووی هه‌زاران كێشه ده‌بنه‌وه ( به تایبه‌ت كچان ) تاوانی په‌روه‌رده‌ی نادروستی ئێوه‌یه؟ من ئه‌م كه‌سانه م دیوه و بۆ خۆشتان باش ده‌یانناسن.
ئه‌گه‌ر رۆژێك كه‌وتیه بیری ئه‌م تاوانانه بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بیت په‌یامنێرێك بنێره ریپۆرتاژێك له سه‌ر ئه‌و كوڕ و كچانه بكات كه به هه‌ر هۆیه‌كه‌وه له حزبه‌كان هاتوونه‌ته ده‌ره‌وه،بزانه كه چیان به‌سه‌ردا هاتووه و ئه‌و رۆڵه پێشمه‌رگه‌یه كه رۆژێ له رۆژان به نیه‌تێكی پاكه‌وه هاتبوو گیانی خۆی به‌خت بكات بۆ ولاَته‌كه‌ی و بۆ ئازادی كۆمه‌ڵگاكه‌ی و ئێسته ته‌نیا تف و نه‌فرین ده‌نێرت بۆ كوردایه‌تی و بۆ حزبایه‌تی و بۆ سیاسه‌تیان. بۆ بۆ؟ بۆ رۆژ به رۆژ گه‌نجه‌كانمان و به تایبه‌ت رۆشنبیران له كوردایه‌تی و سیاسه‌ت دوور ده‌كه‌ونه‌وه و متمانه‌یان به هیچ حزبێك نیه. كاتی خۆی زۆر هه‌وڵمدا رۆشنبیران و نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان بێنمه ناو ریزه‌كانی حزبه‌وه و هه‌ر نه‌بێت ته‌نیا جارێك بێنه ناو ئوردوگا و له گه‌ڵ به‌رپرسانی كۆمه‌ڵه قسه بكه‌ن،به‌لاَم ئه‌وه‌شتان نه‌هێشت. و منیش یه‌كێك له‌و بێزاریانه‌ی كه هه‌مه هی ئه‌وه‌یه كه ئیوه ناتوانن ته‌نیا به یه‌ك شوعار و دروشمی خۆتان عه‌مه‌ل بكه‌ن.
یه‌كێكی تر له‌و كێشانه كه به‌ره‌وڕووی ئۆردوگاكان ده‌بێته‌وه كه‌سی ناشیاو و نه‌خوێنده‌وار و سه‌ربازه كه وه‌ك پله و پایه‌ی حزب له شوێنێكی به‌رزدا راگیراوه وه‌ك له‌مپه‌رێك و دژێك هێرش ده‌كاته سه‌ر هه‌ر كارێك كه به‌رژه‌وه‌ندی خۆی تێدا نه‌بێت. وه‌ك مۆته‌كه هه‌میشه بۆ پێشمه‌رگه و به تایبه‌تی پێشمه‌رگه‌ی تازه ترسناكه و ره‌نگه ئه‌گه‌ر له شه‌وێكدا بیبێَنێت دڵی بتۆقێت. كه‌سانێك هه‌ن كه به پێی پۆسته‌كه‌یانه‌وه ته‌جاوه‌ز ده‌كاته سه‌ر فكر و له‌شی هه‌ر كه‌سێك كه خۆی پێی خۆشبێت. زۆر له‌و كچه نازدارانه هاتن و ویستیان خه‌بات بكه‌ن بۆ بیروباوه‌ڕه‌كانیان،به‌لاَنه ته‌نیا نه‌یانهێشت به‌ڵكۆ له لایه‌ن به‌رپرسێكه‌وه ته‌جاوه‌ز كرایه سه‌ری ئیدی هه‌ر له‌و كاته‌وه خۆی به نه‌فرین كرا‌و ده‌زانێت و بگره ئه‌و خه‌مۆكی و نه‌خۆشیه ده‌روونیانه‌ی كه له ئۆردوگادا هه‌یه نه‌وه‌د ده‌رسه‌دی هی ئه‌م جۆره كاره‌ساته‌یه؟ من كه‌سێك وه‌ك جه‌نابتان به تاوانبار نازانم له‌م بواره‌دا به‌لاَم ئایا بوه به‌رپرسێكی له خۆت خوارتر پاش ته‌جاوه‌زی به كه‌سێك هاتبێت لای تۆ دركاندبێتی؟ ئه‌گه‌ر شتێكی واشت نه‌بیستووه هی ئه‌وه‌یه كه‌س له گه‌ڵتدا پاك نیه و هه‌ر ئه‌وانه‌ی ده‌وروبه‌رت ئێوه‌شی ناپاك كردووه.ئایا سیاسه‌ت و ده‌سه‌لاَت هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌هێنێت؟ هه‌ر بۆیه هیچ سیاسه‌تمه‌دارێكی كورد له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خۆی قه‌ت نه‌یانتوانی تیۆریه‌كانیان پیاده بكه‌ن. و قه‌ت نه‌یانتوانی حزبێكی باش دروست بكه‌ن.
كاك عومه‌ر گیان من له گه‌ڵ رێز و حورمه‌تم بۆ جه‌نابتان و وه‌ك رۆژنامه‌نووسێكی بێ لایه‌ن ئه‌م نامه پڕ له دڵسۆیه‌ت بۆ ده‌نووسم. ره‌نگه ره‌فتار و كرده‌وه‌ی ئه‌ندام و پێشمه‌رگه‌كانی ئێوه منی به‌و په‌رٍی بێزاری گه‌یاندبێـت. ره‌نگه سیاسه‌تی نادروستی سه‌ركرده‌كانی كورده كه منی بێزار كردووه له هه‌رچی حزب و كوردایه‌تیه. كه‌سێك چڵ ساڵه به ناوی كۆمۆنیست بوونه‌وه كلاَو ده‌نێته سه‌ر خه‌ڵك و ئێسته بێ شه‌رمانه رایده‌گه‌نێت كه قه‌ت كۆمۆنیست نه‌بووه.ئه‌ی ئه‌گه‌ر كۆمۆنیست نیت بۆ ئالاَی سوسیالیستت هه‌ڵداوه و بۆ باس له حزبێكی كۆمۆنیستی ده‌كه‌یت؟ به هه‌ر حاڵ كاكه گیان دڵم زۆر ته‌نگه له ئاستی سیاسه‌تی كوردی و ده‌سه‌لاَتخوازی و سه‌ركرده‌كان.
با من تاوانبار بم و جارێكی تر پێم بلێییت ( به‌عسیه‌كیش هه‌ر وا ده‌نوسێت )، من موشكله‌م نیه و خۆشیم له هه‌موو حزب و ده‌سه‌لاَتێك به حه‌قتر ده‌زانم و مافی خۆشمه ئه‌و جۆره‌ی كه حه‌قیقه‌ت پێمده‌لێت بۆتانی باس بكه‌م. من هیچم نیه له ده‌ستی بده‌م و له هیچ كه‌س و هێزێكش ناترسم، هه‌تا ئێسته‌ش جارێك سه‌رم نه‌وی نه‌كردووه بۆ هیچ هێزێك. كه‌وایه بزانه ته‌نیا من راستیه‌كانت پێده‌لێم. ده‌توانی پاش ئه‌م نامه‌یه پاكسازێكی ناو ئۆردوگا بكه‌یت و كه‌سانی شیاو بخه‌یته شوێنی شیاو. كه‌سێك وه‌ك كاك ره‌زا كه‌عبی قه‌ت به‌راورد ناكرێت به كه‌سێكی وه‌ك ..... پاڵ ده‌ستی خۆت. ئه‌و كه‌سێكی به‌رٍاستی سیاسیه‌وه و كاریگه‌ری خۆی داناوه به‌لاَم ئه‌می كه ته‌نیا سه‌ربازێكی بێ رحمه و ته‌واو. ئه‌و كه‌سانه‌ی پاڵده‌ستت راستت له گه‌ڵدا ناكه‌ن ئه‌گه‌ر تا ئێستا دانیان به تاوانه‌كانی خۆیاندا نه‌ناوه. من ته‌نیا هاورَێیه‌كی دڵسۆزتم و ته‌واو ، نه لایه‌نگری حزبه‌كه‌تانم نه هیچ حزبێكی تر.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر