عه‌بدولاَ موهته‌دی له وتوێژێكدا له گه‌ڵ كه‌ناڵی رۆژهه‌لاَت تیڤی دا رایگه‌یاندووه كه ئاماده‌ن بۆ یه‌كگرتنه‌وه له گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان. ئه‌مه قسه‌یه‌كی جوان و گونجاوه به‌لاَم با كه‌مێ به‌وردی باسی لێوه بكه‌ین:
كاتێ كه سێ ساڵ له‌وه پێش ئه‌م جیابوونه‌وه روویدا، كاك عه‌بدولاَ موهته‌دی و كاك عومه‌ر ئیلخانیزاده به‌وه گه‌یشتبوون كه ده‌سه‌لاَت و پاوانخوازی چه‌نده گرنگه بۆ له‌ت بوون و جیابوونه‌وه، ئه‌وان ده‌یانزانی كه جیابوونه‌وه هیچ ئه‌نجامێكی لێناكه‌وێته‌وه،به‌لاَم پێكه‌وه ژیان و پێكه‌وه خه‌باتیش ناكرێ. كۆمه‌ڵه ئه‌و كات قه‌در و حورمه‌تی شكا كه له حزبی كۆمۆنیستی ئێران جیابوه‌وه ، بۆ ئه‌و راستیه هه‌میشه ده‌خه‌نه پشت گوێ و ئه‌و جیابوونه‌وه به مافی خۆیانی ده‌زانن و ئه‌م جیابوونه‌وه به بێ ئابروویی خۆیان لێكده‌ده‌نه‌وه؟ باشه گریمان كارێكی باشیان كرد كه له حزبی كۆمۆنیستی ئێران جیابوونه‌وه، خۆ هه‌موو كه‌س به راشكاوی ده‌زانێت كه كۆمه‌ڵه پاش ئه‌م جیابوونه‌وه تاكو ئێستاش پێگه‌ی سیاسی و كۆمه‌لاَیه‌تی خۆی په‌یدا نه‌كردوه‌ته‌وه،ئه‌ی ئیعتبار و ئیحترام له كوێه‌وه ده‌شكێت؟ راسته كه هه‌ر حزب و رێكخراوه‌یه‌ك كه بیهه‌وێت بمێنێته‌وه ده‌بێ به‌رده‌وام نوێگه‌ری بكات و شتی تازه و شه‌فاف بێنێته‌گۆڕێ. به‌لاَم كام گۆرٍانكاری و كام شه‌فافیه‌ت له پاش ئه‌م جیابوونه‌وانه كه‌وته به‌رچاوی خه‌ڵك؟ من و خه‌ڵك و خۆشیان به روونی ده‌زانین كه ئه‌م جیابوونه‌وانه له به‌ر جیاوازی بیروباوه‌رٍ و جۆری رێكخستن و تیۆرێكی نوێ نیه، تیۆری نوێ و بیروباوه‌ڕی جیاواز جیابوونه‌وه دروست ناكات به‌ڵكو ئاگایی و وردبینی و به‌خۆداچوونه‌وه دروست ده‌كات. رێك و پێكی له سیسته‌م و پته‌وكردنی بۆدی و بیروباوه‌رٍی به‌هێزتر دروست ده‌كات بۆ جارێكی تر پێكه‌وه ژیان و له سه‌نگه‌رێكدا خه‌بات كردن.
كاك عه‌بدولاَ موهته‌دی كاتێك به به‌رچاوی هه‌زاران و بگره ملیۆنان كه‌سی كورد و فارس و نه‌ته‌وه‌كه‌كانی تره‌وه، پاش 40 ساڵ خه‌بات كردن له سه‌نگه‌ری كۆمۆنیستیدا به راشكاوی بڵێت من هه‌رگیز كۆمۆنیست نه‌بووم و نیم.ئیدی چۆن ئابڕوو ناچێت و چۆن متمانه ناشكێـت. خۆ خه‌ڵك ساویلكه نین و راست و چه‌پی خۆیان له یه‌ك جیاده‌كه‌نه‌وه. ئێسته كۆمه‌ڵگای كوردی چۆن باوه‌ڕ ده‌كه‌ن كه تۆ راست ده‌كه‌یت و چیتر ناته‌وێت ئاژاوه‌یه‌كی تر و شه‌ڕێكی تر و براكوژیێكی تر دروست ناكه‌یت؟
ئه‌ی باشه كاتی یه‌كگرتنه‌وه‌تان له گه‌ڵ باڵه شكاوه‌كه‌تاندا چۆن سه‌یری ئه‌و پێشمه‌رگه به ئه‌مه‌گانه ده‌كه‌یت كه له به‌ر تۆ به‌ر چه‌قۆ دراون و ده‌یان جار سووكایه‌تی به كه‌سایه‌تی و بیروباوه‌ڕیان كراوه؟ ئه‌ی ئه‌وان چۆن ده‌دبه‌خشن؟ ئه‌وه كاك عومه‌ر و كه‌سانی راست و چه‌پی لێتان خۆش بوون ، ئه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه پتر له 40 ساڵه درۆت له گه‌ڵ كردوون چۆن ده‌تبه‌خشن؟ باشه ئه‌وه یه‌كتان گرته‌وه ئه‌و جار چیتان هه‌یه بۆ وتن و چی تازه‌تان هه‌یه بۆ رووماڵكردنی تاوانه‌كانتان؟
هه‌لومه‌رجی ئێران و له سه‌ر ناوی موسه‌وی و كه‌رووبی ئێوه‌ش هه‌لتان قۆزته‌وه و هاتنه سه‌ر به‌ڕه‌ی ره‌نگینی ئه‌وان و له كه‌ناڵه‌كان و رۆژنامه‌كاندا لێوتان به‌رده‌وام ته‌ڕ بوو.
ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان ئیحترام و ئیعتباری ئێوه و كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕانی سووك كردووه ئه‌ی چۆن له گه‌ڵ كه‌سێك كه ئه‌م هه‌موو سووكایه‌تیه‌ی پێكردوون یه‌كده‌گرنه‌وه؟
" ئه‌و جیاییه پاساوێكی سیاسی نیه و ... غه‌یری دڵساردی،ناره‌حه‌تی،دوژمن شاد كردن و خۆ سووككردن له به‌ر چاوی خه‌ڵك هیچ ئه‌نجامێكی ئه‌رێی نه‌بووه" (وته‌ی خۆیان) منیش و خه‌ڵیكیش ده‌زانین كه پاساوێكی سیاسی نیه و بگره پێمانوایه پاساوێكی پاوانخوازیه و پاوانخوازیش ئه‌م ناره‌حه‌تیانه به شوێن خۆیدا دێنێـت. ئه‌مه باسێكی مێژووییه و هه‌ر كردار و گوفتارێكی ئێوه ده‌نووسرێت و نه‌وه‌كانی ئێمه‌ش ئاگادار ده‌كرێنه‌وه.
ئه‌من پێموایه ئێوه له گه‌ڵ یه‌كێتی شۆرشگێڕان و بنه‌ماڵه‌ی قازی و یه‌زادانپه‌نا ده‌ست لێبده‌نه‌وه باشتره، یان خۆتان هه‌ڵواسن به باڵێكی دیمۆكراته‌وه.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر