سه‌ید مه‌حمود سه‌جادی
و: فه‌رزین
ئه‌مڕۆ خه‌ڵكانێكی زۆر به‌ده‌ست ئالۆزی شیعر به‌گشتی‌و شیعری نیمایی‌و به‌تایبه‌ت شیعری سپی شاملۆیی ده‌ناڵێنن، تا ئه‌و راده‌یه كه‌به‌گاڵته‌وه له‌دوای ته‌واوبوونی شیعرێك ده‌ڵێن: شتێكی لێتێنه‌گه‌یشتین "المعنی فی بطن الشاعر"، به‌م شێوه‌یه ده‌رباز ده‌بن. به‌ڵام به‌ڕای من ئه‌م تێنه‌گه‌یشتنه له‌شیعردا نیه، به‌ڵكو له‌ڕازو ره‌مزی‌و ئاڵۆزی جیهانێكه كه‌شاعیر ده‌یه‌وێت بیدۆزێته‌وه. ئه‌وه‌ش بزانین شیعر (راحت الحقوم) نیه بێ ئه‌وه‌ی بیجووی، قووتی بده‌ی یان چێژی لێوه‌ربگری. بڕێك له‌خوێنه‌ران چاوه‌ڕوانی ئه‌وه له‌شیعر ده‌كه‌ن كه‌هه‌ركات له‌سه‌ر كاره‌كه‌یان گه‌ڕانه‌وه له‌گه‌ڵ كوپێ چادا یان كوپێ شه‌ربه‌تی به‌هار نارنجدا بیخوێنه‌وه‌و له‌گه‌ڵ تامی چاكه‌دا به‌ه به‌هێك‌و چه‌هچه‌هێكیش لێده‌ن‌و ئیدی ته‌واو.
ئه‌مه‌ش له‌ئاستی شان‌و باهۆی شیعر‌و شایسته‌ی شاعیردا نیه. شیعر هه‌ڵنجاوی شعوری شاعیره‌و له‌گه‌ڵ دنیایه‌كی سێحراویی‌و ئاڵۆز كه‌شاعیر له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو پانتایی‌و كۆسپ‌و چه‌ڵه‌مه‌دا ته‌نگیان پێهه‌ڵچنیوه. شیعر ناردراوێكه له‌ئه‌ندێشه‌و هزری ستاتیكای شاعیر، له‌هه‌ست‌و نه‌ستی ئه‌و له‌زه‌ین‌و په‌رده سپیه داپۆشراوه‌كانی عاتیفه‌و كۆمه‌ڵێك كه‌به‌هه‌موو ره‌نجه‌كان‌و خۆشێكان‌و گیروگرفته‌كانی ده‌ژی.
شیعری شاعیر "ماده‌ی سڕكه‌ر نیه" ئارام كه‌ره‌وه نیه، له‌ڕیزی چاو و نێرگه‌له‌و قاوه‌دا نیه‌و، شیعری شاعیر هاوارێكی ئاناریشست‌و ئاگاكه‌ره‌وه‌یه، بێ ئه‌وه‌ی دروشم‌و شیعار بدات. تابلۆیه‌كی شێوه‌كارییه بێ ئه‌وه‌ی هه‌ر شتێك به‌شێوه‌ی ئینتزاعی رێك له‌سه‌ر جێگه‌ی خۆی دانرابێت. شیعری ئه‌مڕۆ خوێنه‌ر مه‌جبور ده‌كات بیربكاته‌وه. شیعر چێژی ده‌داتێ، به‌ڵام نه چێژێكی به‌ڕواڵه‌ت‌و كه‌م خایه‌ن یان بێ بایه‌خ‌و ناخۆش. به‌ڵكو چێژێكی وات ده‌داتێ كه‌خوێنه‌ر بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست بكات ده‌خرێته نێو كه‌شمه‌كه‌ش‌و ئه‌و گیروگرفته ناخۆشانه‌ی كه‌مرۆڤی هاوچه‌رخ هه‌یه‌تی.
فردریك ویلهام نیچه له‌كتێبی "وای وت زه‌رده‌شت" له‌دێڕێكی كورت دا ده‌ڵێ: بێزارم له‌وه‌ی كه‌به‌بێ بیركردنه‌وه ده‌یخوێنیته‌وه، كه‌وابوو شیعر ده‌بێ به‌كه‌ره‌سه‌ی تێگه‌یشتن‌و بیرێكی تیژ‌و پڕ زانیاریه‌وه ده‌ستی بۆ به‌ریت. ده‌بێ تێكه‌ڵ به‌شاعیری شاعیره‌وه بێت‌و خۆی بخاته ئه‌وكات‌و شوێنه‌ی كه‌شاعیر له‌و دنیا پڕ راز‌و ره‌مزه‌دا ئه‌و شیعره‌ی نووسیوه.
خوێنه‌ری شیعر جیاوازه له‌گه‌ڵ خوێنه‌ری وتارێكی زانستی یان هونه‌ری یان ئه‌ده‌بی. خوێنه‌ری شیعر هاوبه‌شه له‌گه‌ڵ شاعیر یان به‌واتایه‌كی تر عه‌قڵی جیانه‌كراوه‌ی شاعیره. شاعیر بۆ نووسینی شیعر، شتێكی له‌پێش ئاماده‌كراوی نیه. ته‌زێ، نوقورچكێكی مه‌ڕمووزی نه‌ناسراو ته‌واوی وجودی شاعیر داگیر ده‌كات، شتێكی سیحراوییه‌و دیوه تاریكه‌كانی نه‌ستی شاعیر روون ده‌كاته‌وه، دوایه نیگایه‌كی دڵستێن، ده‌عوه‌ت كرا‌و، ئه‌و ئاوازه پڕ له‌ڕازو ره‌مزه. ئه‌و شعوره ناردراوه، ئه‌و په‌یام‌و هۆشیارییه كه‌ئیلهامی پێده‌ڵێن، ئه‌و هێز و وزه‌یه كه‌له‌گه‌ڵ ده‌رون‌و خودی شاعیردا خۆی ده‌نوێنێ بێ ئه‌وه‌ی ویستی خۆی بـێ ده‌كشێ به‌لای حه‌قیقه‌تی شیعردا كه‌خه‌رمانه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر و غه‌ریب ده‌وری داوه، شاعیر نازانێ ده‌چێ بۆ كوێ‌و ئامانجه‌كه‌ی كوێیه.
شاعیر نووسه‌ری وتارێك یان ریپۆرته‌ی هه‌واڵێك نیه كه‌مه‌جبور بێت بۆ خوێنه‌ری راڤه بكات، ره‌نگه له‌سه‌ره‌تاشه‌وه ئامانجێك نه‌بێت‌و له‌ریتم‌و ناوه‌ڕۆك‌و بابه‌تی شیعره‌كه زانیاری نه‌بێت، له‌بنه‌ڕه‌تدا شیعری شاعیر بابه‌تی نیه، ته‌نیا ئه‌و شیعرانه‌ی بۆ مه‌به‌ستێكی دیاریكراو نووسرابن، ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ چیه‌تی شاعیردا دژایه‌تی هه‌یه، شیعرێك كه‌هه‌موو شتێكی له‌پێشه‌وه دیاریكراو بێت، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌وه ئیدی شیعر نیه. ئه‌و شیعره‌ی كه‌ته‌واوی داتا‌و كه‌ره‌سه‌و چۆنیه‌تی دیار‌و ئاشكرا بێت، ره‌نگه رێكوپێك‌و قورس بێت، به‌ڵام شیعرێكی به‌چێژو جوان نیه، شاعیر به‌شوێن شیعره‌كه‌ی خۆیدا ده‌ڕوات‌و ئه‌م وشتره میهره‌بانه شاعیر ده‌گه‌یه‌نێته خانویه‌كی پڕ له‌سه‌قامگیری‌و ئاسایش.
شاعیر ژن یان پیاوێكی سه‌رسوڕماوه له‌جیهانی "كت‌وپڕه‌كان" "ئالیس" گه‌لێكی پاك‌و چه‌توونه كه‌ده‌چێته نێو جیهانێكی نه‌ناسراوی شته سه‌یرو سه‌مه‌ره‌كان، بێ ئه‌وه‌ی خۆی بیه‌وێت. شاعیر له‌چاونوقانێكدا خۆی له‌مه‌یدانێكدا، زه‌وێكدا، جه‌نگه‌ڵێكدا ده‌بینێته‌وه كه‌نامۆیه بۆی، ده‌ڵێی خه‌ون ده‌بینێ یان له‌خه‌وندا پیاسه ده‌كات. هه‌موو ئه‌مانه بۆ ئه‌و له‌دنیایه‌كی جوان‌و شیرین یان فه‌زایه‌كی ترسناك، خه‌ونێك ده‌كاته حیكایه‌ت.
شاعیر له‌نێو كۆمه‌ڵێ ده‌سته‌واژه‌و رووبه‌ڕوویی ئه‌م بگره‌و ئه‌و به‌رده ون‌و ئاشكرادا له‌گه‌ڵ جیهانێكی شووشه‌یی‌و سێحراوییدا هه‌نگاو ده‌نێت. ئه‌و هه‌ڵدێ، ده‌ڕوات، سنگی فراوانتر ده‌كات‌و ده‌چێته پێشه‌وه، تا ده‌گاته نوخته‌یێ كه‌هه‌رگیز له‌وه‌پێش نه‌یدیوه‌و نه‌یناسیوه. دیاره پیاسه‌كردن له‌م دنیایه‌دا سه‌رسوڕهێنه‌ره‌و چێژێكی ئه‌وتۆ ده‌به‌خشێ‌و ده‌بێت به‌شیعر.
پێموابێت ئه‌م وته‌یه هی "پۆل ئیلواری" شاعیری فه‌ره‌نسییه كه‌ده‌ڵێ: "ئه‌گه‌ر كه‌سێك لێم بپرسێ له‌فڵانه شیعردا ویستووته چی بلێی؟ ده‌ڵێم من قه‌ت نه‌مویستووه شتێك بڵێم، له‌واقیعدا مه‌به‌ست ته‌نیا دروست كردن بووه كه‌ئه‌و شته‌ی من‌و ویستومه، دروستم كردووه)، نابێ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بكرێت كه‌شاعیر مامۆستای ئه‌خلاق بێت یان فریاد ره‌س بێت، یان ئامۆژگاری بكات‌و كۆمه‌ڵناسێكی هه‌ڵكه‌وته بێت، یان سیاسه‌تمه‌دار، مێژوونووسێكی زیره‌ك بێت، ئه‌بێ ئه‌وه له‌شاعیر چاوه‌ڕوان بكرێت كه‌ته‌نیا شاعیر بێت‌و به‌س. هه‌رچه‌نده ئه‌و به‌ویستی ئێمه‌ش كاری نیه، ئه‌و قسه‌ی خۆی‌و كاری خۆی ده‌كات‌و ویستی ئێمه‌ش بۆ ئه‌و زۆر گرنگ نیه.
ئه‌گه‌ر باڵدارێكی ده‌سته‌مۆ بۆ خۆی نه‌یه‌وێت بخوێنێت قه‌ت بۆ كه‌س ناخوێنێ، شاعیر، شاعیره چ ئێمه بمانه‌وێت چ نه‌مانه‌وێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئێمه بمانه‌وێت شاعیر نه‌بێت هیچ كارێكمان بۆ ناكرێت. ئه‌م سه‌رچاوه به‌پێی ده‌ستورێكی سروشتی هه‌ڵده‌قوڵێ‌و ئاوه زوڵاڵ‌و شیرینه‌كه‌ی ده‌به‌خشێ‌و هیچ كه‌سێكیش توانای ئه‌وه‌ی نیه، شاعیر بگه‌ڕێنێته‌وه له‌ئافڕاندن‌و نووسین.
یاسای شیعر‌و شاعیری وه‌ك نامووسه‌كانی سروشت وایه، به‌رێگه‌ی خۆیان ده‌رۆن‌و به‌سازی هیچ كه‌سیش هه‌ڵناپه‌ڕن.
"من"ی شاعیر له‌گه‌ڵ "من"ی هه‌ركه‌سێكی تردا جیاوازه. له‌ژیانی رۆژانه‌یدا پیاوێك یان ژنێكی ئاساییه، به‌ڵام له‌كاتی شیعر نووسیندا ده‌چێته نێو جیهانێكی دیكه‌وه كه‌ته‌نیا هه‌ر هی ئه‌وه‌و هیچ كه‌س له‌بارودۆخ‌و هه‌لومه‌رجی ئه‌و دنیایه زانیاری نیه.
زۆرجار دیومانه له‌شیعری شاعیرێك ره‌خنه ده‌گیرێت یان راڤه‌ی جۆراوجۆر ده‌كرێ‌و جوان ده‌زانین له‌گه‌ڵ هه‌قیقه‌ت‌و جه‌وهه‌ری شیعره‌كه‌ی ئه‌ودا زۆر دوورن.
ئه‌و هه‌رگیز له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ی كه‌ویستی ئه‌وانه، بیری نه‌كردوه‌ته‌وه، یان هه‌ر به‌بیریشدا نه‌هاتووه. ئه‌وان راوبۆچوونی خۆیان ده‌خه‌نه سه‌ر شیعری ئه‌و، واته به‌بیروبۆچوونی خۆیان شیعره‌كه هه‌ڵده‌سه‌نگێنن، ئه‌مه زه‌حمه‌ته‌و زه‌حمه‌تێكی گه‌وره‌تره بۆ شاعیر. ئه‌فلاتون ده‌ڵێ: "خودی شاعیر له‌شیعره‌كه‌ی كه‌متر شت تێده‌گات تاكو ئه‌وی دی" ره‌نگه ئه‌مه هۆكه‌ی ئه‌وه بێت، تێگه‌یشتنی شاعیر زۆر جیاوازتره له‌كه‌سانی تر. شیعری شاعیر ئیمزا‌و مۆری شاعیره، شوناسی ئه‌وه، به‌دڵنیاییه‌وه ته‌نها تایبه‌ته به‌خودی خۆی، هیچ تێگه‌یشتنێك یان بۆچوونێك نزیك به‌واقیعه‌ته‌كه‌ی نیه.
ئێستا ئێمه له‌دنیایه‌كدا ده‌ژین كه‌شیعره‌كانمان، ناتوانێ چه‌مكی ساده، ئه‌خلاق، ئامۆژگاری بكات‌و به‌پێچه‌وانه‌وه توند‌و جنێو ئامیز بێت. شیعر ده‌ستكه‌وتی ئاگایی‌و هوشیاری ساده‌ی هونه‌رمه‌ندانه‌ی شاعیره. ئاگایی له‌جیهانێك كه‌به‌ته‌واوی گه‌وره‌یی‌و پانتاییه‌وه خاوه‌نه‌كه‌ی شاعیره‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دنیایه‌كی بێزاركه‌رو ده‌ره‌كی له‌گه‌ڵ دنیای پان‌و چكۆله‌ی ده‌روونی خۆیه‌تی. شاعیر له‌نێو داڵان‌و كۆشك‌و تۆنێل گه‌لێكی بێ كۆتایی له‌هاتووچۆدایه. هاوار ده‌كات‌و ده‌نگ دانه‌وه‌ی هاواره‌كه‌ی ده‌هێنێ به‌سه‌ر كاغه‌زێكی سپی‌دا. چۆن ده‌كرێ چاوه‌ڕوان بكرێت ئه‌و كه‌سه‌ی كه له‌نێو ئه‌م جیهانه ئاڵۆزه‌دایه ناوه‌ڕۆكێكی ساده‌و ئارام به‌خشی ببێت.
شیعر به‌رهه‌می كات‌و شوێنه. به‌رهه‌می شاعیرێكی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌ی فه‌ره‌نسه له‌گه‌ڵ به‌رهه‌می شاعیرێكی سه‌ده‌ی بیستی ئێرانی یان عه‌ره‌بی یان ئه‌مریكی جیاوازه. جیاوازی شیعر په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌جیاوازی مرۆڤه‌كان‌و گۆڕانی كاته‌كان، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش زۆربه‌ی شیعره‌كان، شیعری رۆژن‌و بڕێكیش شیعری هه‌تا هه‌تایی، "سان جۆن پێرس" شاعیری گه‌وره‌ی فه‌ره‌نسا ده‌ڵێ: "ئه‌گه‌ر له‌تاریكی‌و ئاڵۆزی شیعر سكاڵا بكه‌ن، ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه له‌خودی شیعردا كه‌ئاگایی كردنه‌وه‌یه، بوونی نیه، ئه‌م ئاڵۆزیه كاری شه‌وێكی تاریكه كه‌شیعر ئه‌ركی دۆزینه‌وه‌یه‌تی".
سكاڵا ده‌كه‌ین كه‌شیعر ئاڵۆزه، لێی تێناگه‌ین، ئه‌ی مخابن كاتێ كه‌شیعر فڕێ ده‌ینه سووچێكه‌وه‌و بڵێن: شتی قۆڕی وتووه" به‌ڵام له‌وه بێ ئاگاین زۆربه‌ی دیمه‌نه جوانه‌كانی شیعر، هه‌ر له‌م تاریكی‌و ئاڵۆزیه‌دایه. رۆژانه سه‌دان وشه‌و رسته‌ی جۆراوجۆر ده‌بیستین‌و به‌سانایی لێی تێده‌گه‌ین، ئه‌مانه وشه‌و رسته‌گه‌لێكن كه‌بۆ ئێمه سودمه‌ندو به‌پێزن، په‌یوه‌ندی ئێمه له‌گه‌ڵ ژیان‌و ده‌وروبه‌رمان ساده‌تر ده‌كاته‌وه، به‌ڵام شیعر نین، ئه‌و رستانه‌ی رۆژانه له‌گه‌ڵ یه‌كتری به‌كاری ده‌به‌ین له‌وشه دروست بوون، شیعریش له‌و دروست بووه، به‌ڵام ئه‌م دوانه هیچ په‌یوه‌ندێكیان پێكه‌وه نیه.
ده‌نگی زه‌نگی ده‌رگاكه سه‌رنجی ئێمه بۆ لای خۆی راده‌كێشێ، بۆئه‌وه‌ی ده‌رگاكه بكه‌ینه‌وه، ده‌نگی ته‌له‌فۆنه‌كه، ده‌نگی هاڕمۆنێكی خۆش، میلۆدییه‌ك، موسیقایه‌ك ئێمه ده‌خاته نێو چێژێكی سه‌یره‌وه، دڵخۆشمان ده‌كات، گۆڕانكاری دروست ده‌كات له‌ده‌روونماندا، سودێكی مادیشی نیه‌و ناشمانه‌وێ بگه‌ینه ئامانجێ یان مانا‌و چه‌مكێك.
كه‌واته هه‌میشه ساده‌یی‌و جوانی رسته‌كان جوان نین. "په‌رویز ناتێل خانله‌ری" ده‌ڵێ: ده‌كرێ له‌نێو كاسه سه‌رێ، په‌یكه‌ره‌یه‌كی جوان وه‌كو میكل ئانژ ئاو بخۆیته‌وه به‌ڵام میكل ئانژ بۆ ئاو خواردنه‌وه‌ی دروست نه‌كردووه".
سودمه‌ندی له‌گه‌ڵ هونه‌ردا په‌یوه‌ندی ئۆرگانیزمی نیه. ئێمه ده‌توانین له‌پارچه موسیقایه‌كی ئۆكسترا یان فیلارمۆنێك چێژ وه‌ربگرین، به‌ڵام هیچ سودێكی بۆ ئێمه تێدا نیه. ره‌نگه مانای "كۆمیۆزیسیۆن" و "كۆتایی" و "كۆمیۆزیتۆن" نه‌گه‌ین، به‌ڵام چێژی لێ ده‌بینین.
كێ ده‌توانێ سه‌مفۆنیای شتراوس، چایكۆفسكی‌و بتهۆڤن‌و شۆپان‌و مۆزارت.. ره‌تكاته‌وه. ئه‌مانه چ ده‌ڵێن، مه‌به‌ستیان چیه، ده‌یانه‌وێت چی رابگه‌یه‌نن، چ ئامۆژگارییه‌ك ده‌كه‌ن، له‌واقیعدا هیچ.
كه‌وابوو وته‌زای سودمه‌ندی له‌وته‌زای ستاتیكا جیاوازه. دروشمی په‌یامی هونه‌رمه‌ند له‌راستیدا تێكۆشانێكی سه‌ركه‌وتوو نیه بۆ راكێشانی هونه‌ر بۆ هه‌رێمی زانست، ئه‌گه‌ر ئه‌ركی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی باش بوونایه یان گرنگ بوونایه، ئه‌وه ده‌بوو باشترین هونه‌رمه‌ند له‌بلۆكی رۆژهه‌ڵات یان ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌خاوه‌نی سیاسه‌تێكی جیهانین. ده‌شزانین وا نیه. ئه‌گه‌ر هه‌ژاری‌و نه‌داری هۆی په‌یدابوونی هونه‌ربونایه، ئه‌وا ده‌بوو ته‌واوی شاعیران‌و نووسه‌ران له‌وڵاتانی هه‌ژارنشینی ئه‌فریقاو ئه‌وروپا بوونایه.
زۆرجار شیعر له‌جه‌نگه‌ی راڤه‌كردن‌و ته‌فسیری ره‌خنه‌گران، ئه‌ده‌بیاتدا ده‌مرێ‌و به‌ته‌واوه‌تی جوانی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات.
جه‌وهه‌ری گه‌وره‌ی شیعر له‌زاتیه‌تی ئه‌م نه‌هێنیه‌دایه. شیعر له‌م ئالۆزی‌و راز‌و ره‌مزه‌دا بیچم ده‌گرێت، ره‌نگه بمرێت یان هه‌ڵبێت. ریشه‌ی گیا له‌عه‌رزدایه، ئه‌گه‌ر رایكێشی ئه‌وه ده‌مرێت. ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت مانای شیعر به‌تێگه‌یشتنی خۆمان بكه‌ین ئه‌وه شیعرمان له‌و شاراوه‌یی‌و ئاڵۆزیه‌ی هێناومانه‌ته ده‌ره‌وه، ره‌نگه بمرێ.
ئێمه له‌گه‌ڵ شیعردا له‌په‌یوه‌ندیداین، ده‌بین به‌هه‌ڤاڵ، چێژی لێوه‌رده‌گرین‌و له‌و په‌یوه‌ندیه دۆستانه‌داو له‌و ئاڵۆزی‌و نه‌هێنیه‌دا شیعر په‌یدا ده‌كه‌ین. هه‌موو پێمان خۆشه ئه‌م ده‌رگایه بكه‌ینه‌وه‌و بزانین له‌و پشته‌وه باس چیه. ئه‌وه‌ش بزانین كه‌شیعر خشته نیه كه‌هه‌لی بكه‌ین. ئه‌م راز‌و نه‌هێنێ جوانه، هه‌ر شتێك له‌پشت خه‌رمانه‌یه‌ك له‌ئاڵۆزی، سه‌ره‌ڕای گرنگی پڕ بێت له‌شتی شاراوه‌و نه‌هێنی سه‌رسوڕهێنه‌رو پڕ‌شكۆ. ئه‌و هه‌موو ره‌خنه‌گرو راڤه‌كه‌ره كه له‌شیعری حافزی شیرازی شتیان نووسیوه، تاكو تێگه‌یشتن دروست بكات له‌ئێمه‌دا له‌ڕاستیدا هیچ شتێكیان زیاد نه‌كردووه به‌حافز. كارێكی بێهوده‌یان كردووه‌و ئاویان له‌هاوه‌ن كوتاوه. هۆكه‌شی ئه‌وه‌یه حه‌قیقه‌تی شیعری حافز په‌یوه‌سته به‌و دنیا ده‌رونیه‌ی خۆیه‌وه.
خوێنه‌رێكی ئاسایش له‌شیعری حافز چێژ وه‌رده‌گرێ، هه‌رچه‌نده كه‌نه‌شزانێ مه‌به‌ست له‌شیعره‌كه چیه كاتێ كه‌هه‌موو كه‌لێنه‌كانی شیعر روون بێته‌وه یان بزانین كه‌روون بوه‌ته‌وه، ئاوا ئیدی شیعرگه‌رایی‌و گرنگی نامێنێ‌و ده‌چێته نێو زبڵدانه‌وه.
راڤه‌كردنی شیعر، شیعر له‌هونه‌ره‌وه ده‌باته نێو ئه‌ده‌بیاته‌وه، له‌كاتێكدا كه‌شیعر به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی به‌هونه‌ره‌وه به‌نده، كاتێ كه‌بمانه‌وێت لێی تێبگه‌ین به‌ده‌ستی خۆمان كه‌سایه‌تی‌و شوناسی شیعر وه‌كو گوڵدانێكی ناسك ده‌شكێنین. شیعرمان له‌هونه‌ر جیاكردوه‌ته‌وه‌و خستومانه‌ته نێو قوماشێكی ناشیرین‌و داپۆشراوی ئه‌ندێشه‌و ئه‌ده‌به‌وه. ئه‌ده‌بیات پێكهاته‌ی لقێ له‌زانسته، به‌ڵام شیعر سه‌رچاوه‌یه‌كی زوڵاڵه له‌هونه‌ر.
حافز هونه‌رمه‌ندێكی گه‌وره‌یه. شاعیرێكی هه‌ڵكه‌وته‌یه‌و دووباره نابێته‌وه، ره‌نگه شیعری حافز یان سه‌عدی یان مه‌ولانا له‌پۆلێن به‌ندی ئه‌ده‌بیات دا بێت، به‌ڵام له‌ڕوانگه‌ی شیعر‌و حه‌قیقه‌تدا له‌ڕیزی هونه‌رمه‌ندایه‌و، هونه‌ر له‌گه‌ڵ جوانیدا په‌یوه‌ندی هه‌یه، به‌ڵام زانست‌و ئه‌ده‌بیات به‌دروستی و راستگۆیی. هه‌رچی له‌قوڵایی سروشت رۆده‌چین، زیاتر ئاڵۆزی تێدا ده‌بینین. قوڵایی جه‌نگه‌ڵ ئاڵۆزه، جوان‌و ئاڵۆزه، قووڵی ده‌ریا ئاڵۆزه، ئاڵۆز‌و جوان. هه‌رچی قووڵتر‌و ئاڵۆزتر بێت جوانی‌و گیرایی زۆرتره. رازی جوانی به‌واتا واقیعه‌كه‌ی، په‌یوه‌سته به‌نه‌ناسراوی‌و ئاڵۆزی‌و كه‌لێنه تاریك‌و نهێنییه‌كانیه‌وه.
مجله‌ی شعر شماره 32 ساڵی 1382

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر