جیانی ڤاتیمۆ
و:له فارسییه‌وه/ فه‌رزین
سه‌رده‌می ئێمه، سه‌رده‌می ته‌ئویله، ئه‌م وته‌ی ڤاتیمۆ ره‌نگه تاریفێكی له‌ڕاده به‌ده‌ر بێت، به‌ڵام گه‌شه‌كردنی زانستی هێرمینۆتیك له‌م دوو سه‌ده‌ی دواییدا ده‌یسه‌لمێنێت كه: "ته‌ئویل چۆن بوو به بابه‌تێكی ته‌ئویلی" . له‌سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا نیچه رایگه‌یاند "تێگه‌یشتن ئیدی ئاسان نییه" وه هه‌ر رۆحێك، جیهانێكی دیكه‌یه. هه‌ر رۆحێك، رۆحێكی دیكه، "دنیایه‌كی تره،. نیچه پێشه‌نگ بوو بۆ ناساندنی "ئه‌وی دی" و "جیاوازی" ئه‌و. به‌ڵام نیچه به‌وه‌وه نه‌وه‌ستا كه بتوانێ تێگه‌یشتن له‌وی دی، بكات به بابه‌تێكی مرۆڤایه‌تی، ئه‌و رایگه‌یاند، ئه‌و شته‌ی كه‌مرۆڤ له‌چاكه‌و خراپه (اخلاق) هیچ په‌یوه‌ندی به‌سه‌ر شته‌كانه‌وه نییه. چون شتێك به‌ناوی مه‌سه‌له‌ی ئه‌خلاق بوونی نییه، ته‌نیا راڤه‌و ته‌ئویلی ئه‌خلاقیه‌كه بوونیان هه‌یه. نیچه له‌مه‌عریفه‌ناسی خۆیدا گه‌یشته ئه‌و راده‌یه كه رایگه‌یاند، ته‌واوی زانستی ئێمه ته‌ئویله، ئێستا چه‌ند كه‌سێك هه‌ن كه‌زانیویانه، زانستی ته‌جروبی"یش وه‌كو فیزیك‌و ئه‌ستێره‌ناسی له‌ده‌ره‌وه‌ی ته‌ئویل ناتوانێ بوونی هه‌بێ. كه‌وا بوو نیچه ته‌ئویلی كرد به‌بابه‌تێك بۆ بوون ناسی‌و وجود.
به‌رله‌وه‌ی نیچه ئه‌م باسه بێنێته ئاراوه، ئه‌م ره‌وته، ته‌كنیك یان هونه‌رێك بوو كه بۆ به‌ده‌ست هێنانی مانای نوسین كه‌ڵكیان لێوه‌رده‌رگت، ته‌نانه‌ت له‌ده‌یه‌كانی سه‌ده‌ی هه‌ژده كه‌شلایر ماخر لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌كرد، مانایه‌كی وای بوو. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ئێسته پێی ده‌وترێت هێرمینۆتیك، یانی چی‌و جێگه‌ی ریكۆر له‌كوێدایه. ئه‌مڕٍۆ له‌ناو زانستی هێرمینۆتیكه‌و گریمانه ئه‌ده‌بیه‌كاندا، جێگای تایبه‌تی هه‌یه.
بایه‌خدانان‌و دانه‌نان بۆ ریكۆر، هیچ شتێك ناگۆڕێ، بێ سێ‌و دوو رای گشتی ئه‌وه‌یه كه‌پۆل ریكۆر یه‌كێك له‌گرنگترین گریمانه‌گه‌ری هێرمینۆتیك‌و ره‌خنه‌گری ئه‌ده‌بی كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌مه. له‌مێژووی ئه‌ندێشه‌و فه‌لسه‌فیدا به‌دڵنیاییه‌وه وه‌كو پشتیوانه‌یه‌كی گرنگ ناوی لێ ده‌به‌ن. هێرمینۆتیكی دیارده‌ناسی، ره‌نگه پڕ به‌پێستی بابه‌ته‌كانی ریكۆر نه‌بێـ. چون هایدگه‌ر له"بوون‌و كات" دا هه‌ر ئه‌م ناونیشانه‌ی بۆ خۆی هه‌ڵبژاردووه.
دوان‌و وتوێژی به‌رده‌وام كه له‌گه‌ڵ زانایان‌و فه‌یله‌سوفانی هاوچه‌رخی خۆی كردویه‌تی بوه‌ته جیاوازی ریكۆر له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه‌دا. ره‌نگه نه‌توانرێ ریكۆر له‌دیارده‌ناسی یان هێرمینۆتیك یان بنه‌ماخوازی وه‌ك بیرێكی سه‌ربه‌خۆو داهێنه‌ر دابنرێ، به‌ڵام له‌تێكه‌ڵكردنی ته‌واوی ئه‌و زانستانه‌ی له‌ئه‌ندێشه‌و زانستی هێرمینۆتیك دا، له‌كۆن‌و نوێ تا ده‌گاته شلایرماخرو دیلتاس‌و هایدگه‌رو گادامێرو هابرماس، سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێنا.
نووسه‌رو بیرمه‌نده‌كان به‌شێوه‌ی به‌راوردكردن له‌گه‌ڵی هه‌ڵوسكه‌وت ده‌كه‌ن. تێگه‌یشتن له‌ریكۆر به‌هۆی خوێندنه‌وه‌و وردبینی ئه‌و بابه‌تانه‌یه كه‌ریكۆر بۆ خۆی خوێندیوه‌ته‌وه یان ره‌خه‌ی لێ‌گرتوون. هێرمینۆتیك، دیارده‌ناس، بنه‌ماخوازی سێ چۆمن كه له‌ریكۆردا تێكه‌ڵ ده‌بن.
با بزانین ریكۆر له‌كوێی هێریمینۆتیكدا وه‌ستاوه.
گریمانه‌ی هێرمینۆتیك راڤه‌یه‌كی زۆر روون نییه، به‌ڵام گریمانه‌یه‌كه ده‌رباره‌ی تێگه‌یشتنی مانا. ئێمه چۆن ئه‌و مانایه تێبگه‌ین كه‌مه‌به‌ستی مرۆڤه‌كانه. هێرمینۆتیك له‌سه‌ده‌ی هاوچه‌رخدا به‌سێ شێوه له‌یه‌ك جیاده‌كرێته‌وه:
1-گریمانه‌ی هێرمینۆتیك یان هێرمینۆتیكی كلاسیك – وه‌كو: شلایرماخر، دیلتانی، بێتتی، هێرش.
2-هێرمینۆتیكی فه‌لسه‌فی – وه‌ك: هایدگه‌ر، گادامێر.
3-هێرمینۆتیكی ره‌خنه‌یی - وه‌ك: هابرماس، ئاپێڵ.
ریكۆر ناكه‌وێته نێو هیچ یه‌ك له‌مانه. ریكۆر له‌سه‌ر هه‌موویان بیروڕای جیاوازی خۆی هه‌یه، بگره زۆرجار دژایه‌تیان له‌گه‌ڵ ده‌كات.
ریكۆر و گریمانه‌ی مانا
په‌یوه‌ندی ریكۆر له‌گه‌ڵ هێرمینۆتیك دا چییه. هێرمینۆتیك له‌بنه‌ڕه‌تدا وشه‌یه‌كی یۆنانیه‌و به‌و تێگه‌یشتنه ده‌وترێ كه له‌لای خوداوه هاتووه. ته‌ئویل به‌مانا دینیه‌كه‌ی واته تێگه‌یشتن له‌و شتانه‌ی خودا مه‌به‌ستیه‌تی. پسپۆڕانی دینی بۆ تێگه‌یشتن له‌ڕاستی روونی ماناكان جۆره ره‌وتێكیان دروست كرد كه‌پێیان ده‌گوت "زانستی ته‌ئویل" یان "زانستی راڤه‌كردن". ئه‌م ره‌وته پێوه‌رێك بوو بۆ ده‌ركی مانا‌و تێگه‌یشتن له‌راستی‌و هه‌ڵه‌ی ماناكان.
له‌سه‌ده‌كانی ئۆروپای مه‌سیحی‌دا، "ته‌ئویلی فه‌رمی" له‌لایه‌ن كڵێسه‌ی كاسۆلیكه‌كانه‌وه گۆزرایوه بۆ نێو ده‌قه دینیه‌كانی پرۆتستان. ئه‌م ئاڵوگۆڕكردنه هیچ زیانێكی بۆی نه‌بوو. به‌ڵكووو زۆریش پێشكه‌وت. پێشكه‌وتنی زانستی زمانه‌وانی له‌سه‌ده‌كانی رێنیسانسدا بوو به‌ئه‌وه‌ی كه زانستی (لغت) یان فیلولۆژی، زمانه‌وانان‌و وه‌رگێڕه‌كانی هاندا تا بتوانن ده‌ق‌و رۆڵی زمان له‌گواستنه‌وه‌ی مانادا، وه‌ك پێوه‌رێك به‌كاربێنن.
به‌هاتنی شلایرماخر، وته‌بێژی پڕۆتستانی لیبرال‌و وه‌رگێڕی به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌فلاتوون به‌زمانی ئاڵمانی، مه‌سه‌له‌ی هێرمینۆتیك بنكه‌یه‌كی تازه‌ی كرده‌وه. ئه‌مه دروشمی بوو بۆ زانستی هێرمینۆتیك.
شلایرماخر ده‌ڵێ"كێشه‌كه له‌سه‌ر دووركه‌وتنه‌وه یان به‌هه‌ڵه حاڵی بوون له‌مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌كی هێرمینۆتیكدایه". زمان له‌پێگه‌ی وتندا كه‌بێژه‌ر به‌وه‌رگری ده‌ڵێ، ده‌بێ ببێ به‌پێوه‌رێك بۆ تێگه‌یشتن له‌وی دی. ماخر ده‌ڵێ: "مانایه‌كی، دیاریكراو، هه‌یه كه بنێرێك ویستوویه‌تی له‌ڕێگه‌ی زمانه‌وه شتێك به‌وی دی راگه‌یه‌نێ.
گه‌یشتن به‌مه‌به‌ستی بێژه‌ر یان نووسه‌ر، پێوه‌رێكه بۆ مانای هێرمینۆتیك، ئه‌مه‌ش جیاوازی ناخاته به‌ینی ده‌قی دینی‌و ده‌قی دیكه‌دا، ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی گریمانه‌ی هێرمینۆتیكه، ئه‌وه‌یه كه‌چۆن تێبگه‌ین له‌مانا به‌شێوه‌یه‌كی ئۆبژه.
دیلتای، هه‌ڵه‌چن‌و كۆكه‌ره‌وه‌ی نووسراوه‌كانی شلایرماخر، له‌سه‌ر هێرمینۆتیك‌و گریمانه تازه‌و كۆنه‌كان، نیشانی دا كه‌بۆ تێگه‌یشتن له‌مانا، ئێمه پێویستیمان به‌وه هه‌یه كه‌ئاكاری مرۆڤ به‌شێوه‌یه‌كی دیكه راڤه بكه‌ین‌و ماناكانی له‌ناو خۆماندا، ده‌روونی بكه‌ینه‌وه، كه‌واته، مانا "مێژوو"یه‌كه كه له‌رابردوودا مانای بووه، ته‌نیا ئه‌وكاته‌ش بۆ ئێمه مانا ده‌به‌خشێ كه‌بتوانین جارێكتر له‌گه‌ڵیان بژین.
دیلتای گریمانه‌یه‌كی دیكه‌ی دانا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ئێمه چۆن ده‌توانین، "مانا" و له‌ئاكامدا "تێگه‌یشتن"ی مانا بخه‌ینه چوارچێوه‌ی زانسته مرۆڤایه‌تیه‌كان‌و ببێته زانستێكی رۆحی و فه‌رهه‌نگی.
به‌وته‌ی ریكۆر، "مانا" بابه‌تی سه‌ره‌كی هێرمینۆتیكه، به‌ڵام مانا به‌رده‌وام راسته‌وخۆ نیه، به‌ڵكو "ناڕاسته‌وخۆیه". لێره‌دا روون ده‌بێته‌وه كه مانای سه‌ره‌كی هێرمینۆتیك لای ئه‌و "هونه‌ری كردنه‌وه‌ی ئه‌و كۆدو ره‌مزانه‌یه كه به‌هۆی مانای ناڕاسته‌وخۆ": ده‌رده‌كه‌وێت. زمان له‌ڕوانگه‌ی ریكۆره‌وه ته‌نیا كه‌ره‌سه نییه بۆ ته‌ئویل كردن. ئێمه به‌زمان له‌مانای شته‌كان ناگه‌ین، ده‌بێ پێش له‌هه‌موو شتی، خودی زبان مانا بكه‌ینه‌وه.
ریكۆر خۆی ده‌ڵێ: "ته‌ئویل به‌رله‌وه‌ی له‌زمانه‌وه بێت، راڤه‌كردنی خودی زمانه". ته‌ئویل له‌جێگه‌یه‌كدا رووده‌دات كه‌فره مانایی بوونی هه‌بێ، واته له‌جێگه‌یه‌كدا كه‌زیاتر له‌یه‌ك مانا هه‌بێ، پێویستیمان به‌ته‌ئویل هه‌یه، ئه‌مه‌ش زیاتر له (هێما) كاندا به‌رچاو ده‌كه‌وێت. هێماكان به‌رده‌وام به‌دوو مانا دێت، یه‌كه‌میان له‌ده‌ره‌وه‌ی خۆیه‌تی، ئه‌وی كه‌شیان هه‌رگیز به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ، خۆی نادات به‌ده‌سته‌وه.
هێماكان له‌واقیع دا مانا بونیاد نانێن به‌ڵكو مانا ده‌به‌خشن‌و شتێك ده‌ده‌ن به ئه‌ندێشه و تێفكرین. كه‌وابوو بۆ گه‌یشتن به‌ته‌ئویل رێگه‌یه‌كی پڕ پێچ‌و خه‌ممان له‌به‌ره، تایبه‌تمه‌ندی هه‌ر ته‌ئویلێك، تێگه‌یشتن و دۆزینه‌وه‌ی مانایه.
ئه‌و شته‌ی ریكۆر جیا ده‌كاته‌وه، گریمانه‌ی دژایه‌تی ته‌ئویله‌كانه، ریكۆر نێونجی ده‌كات له‌به‌ینی ئه‌و گروپه‌ی باوه‌ڕیان به‌مانای ئۆبژه‌تی (عینی) هه‌یه‌و ئه‌و گروپه‌ی باوه‌ڕیان به‌خودی مانا هه‌یه. لایه‌نگرانی مانا ته‌نیا له‌مانایه‌كی دیاریكراوی ده‌ق ده‌روون، لایه‌نگرانی خودی مانا، تێگه‌یشتنێكی زۆره له‌بنێر كه‌ده‌بێته هۆی دروست بوونی مانا. به‌ڵام چۆن ده‌توانین هه‌م مانای ئۆبژه‌كتیڤ مان هه‌بێـ، هه‌م فره مانایی؟.
ریكۆر رێگه‌ی چاره له‌وه‌دا ده‌بینێ كه‌بتوانین نیشانی ده‌ین، "ده‌ق" سه‌ره‌ڕای ئه‌وه كه مانایه‌كی دیاریكراوی هه‌یه، له‌خوێندنه‌وه‌ی زۆری وه‌رگره‌وه ده‌توانێ مانای خۆی په‌یدا بكات، ئێمه ده‌توانین بۆ ده‌قێكی نووسراو چوارچێوه‌و ده‌ستوور دابنێین‌و ماناكان هه‌ندێ دیاری بكه‌ین، به‌ڵام هه‌رگیز ناتوانین مانای ده‌قێك له‌چوارچێوه‌دا بخوێنینه‌وه‌و به‌رگری له‌فره مانایی بكه‌ین.
ریكۆر له‌گریمانه‌كانی خۆیدا به‌ئاشكرا به‌رانبه‌ر به‌دیارده‌ناسی هه‌ڵده‌ستێ، هۆسرل، دیتن له‌وه‌دا ده‌بینێ كه‌بكه‌ر له "خودی شته‌كان" هه‌یه‌تی، ریكۆر به‌په‌یڕه‌ی‌وكردنی دروشمێكی هێرمینۆتیكی، له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه كه‌دیتن به‌ستراوه به‌ته‌ئویله‌وه، نه ئه‌وه‌ی كه "مانا" كارێكی ته‌نیا ئۆبژه‌كتیڤه، له‌ڕوانگه‌ی ریكۆره‌وه "مانا" سه‌ره‌ڕای ئه‌وه كه له‌نێو بكه‌ره‌كاندا هه‌ڵده‌سووڕێ، بۆ خۆیشی پێگه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی هه‌یه، مانا له‌واقیعدا له‌گه‌ڵ مێژوو زمان دا سه‌رو كاری هه‌یه‌و ئێمه به‌هۆی بوونی ئه‌مانه‌وه‌یه كه له‌مانا تێده‌گه‌ین.
ریكۆر له‌باسه‌كه‌ی خۆیدا، "ده‌ق" به‌ربڵاوتر ده‌كاته‌وه، ئێمه ده‌تواینن "ده‌ق" به‌ئاخافتنێكی نووسراو دابنێین، یان له‌پانتایی ته‌واوی دیارده‌كان جێگه‌ی بۆ بكه‌ینه‌وه، ئه‌و دیاردانه‌ی كه‌ده‌توانن نیزامێكی ده‌قییان هه‌بێ، یان كاردانه‌وه‌ی ماناداریان ببێ. ریكۆر، ئه‌و جیاوازیه كه دیلتای بۆ "تبیین" (erklaren) و "تێگه‌یشتن" دایده‌نێ شیده‌كاته‌وه‌و لێی راده‌هێنێ‌و له‌سه‌ری قسه ده‌كات‌و له‌ناو زانسته مرۆڤایه‌تیه‌كان‌و زانسته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بۆی ده‌گه‌ڕێ. ده‌ڵێ "تبیین" ده‌توانێ تێگه‌یشتنی ئێمه زیاد بكات.
پشت به‌ستن به‌م دوو مه‌سه‌له‌یه ئه‌وه‌مان بۆ روون ده‌كاته‌وه كه‌ریكۆر پێی ده‌گوت" هیلالی هێرمینۆتیكی".. ریكۆر له‌گه‌ڵ هێدگه‌ردا كۆكه له‌سه‌ر ئه‌وه كه "وجود"ی ئێمه له‌بنه‌ڕه‌تدا هێرمینۆتیكیه‌و له –جیهان- بوون ی ئێمه به‌ته‌ئویل كردنی ئێمه راڤه‌ناكرێ. به‌ڵام ئه‌و نایه‌وێ وه‌كو هێدگه‌ر بچه‌سپێ به‌بوون ناسیه‌وه‌و نیشانی دات كه‌ئێمه چۆن له‌هه‌ڵه‌كانی "وجود"ی خۆمان تێده‌گه‌ین، به‌ڕای ریكۆر "وجود" (existence) شێوه‌یه كه له‌ته‌ئویل. ته‌ئویلكردنی وجودی خۆمان سه‌خت‌و دژواره‌و له‌ڕێگه‌ی چیرۆك‌و ئوستوروه‌و دین‌و فه‌لسه‌فه‌و زانسته‌كان ده‌دۆزرێته‌وه.
لێره‌دا له‌گه‌ڵ ئادامێردا یه‌ك ده‌كه‌ون، كه‌سوننه‌ت به‌شێكی هه‌ره گرنگی ژیانی ئێمه‌یه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نییه كه‌ده‌ڵێ: "سوننه‌ت حاڵه‌تێكی پاكه‌و ده‌بێ رابه‌ری به‌سه‌ر ئێمه‌دا بكات.
ریكۆر له‌گه‌ڵ هابرماس دا هاوبیره له‌سه‌ر ئه‌م وته‌یه، "سوننه‌ت بیچمێكی ئایدیۆلۆژیا به‌خۆوه ده‌گرێ‌و له‌هه‌مان كاتیش‌دا وا ده‌زانێ كه"ره‌خنه"یش خودی سوننه‌ته". ماركس، نیچه، فرۆید، سێ بت شكێنی سه‌ده‌ی نوێ،. به‌پێچه‌وانه‌ی سوننه‌ت ده‌ڕۆن كه‌ده‌كرێ به "هێرمینۆتیكی تێگه‌یتشنی هه‌ڵه" ناوی لێبه‌رین.
ئه‌م سێ كه‌سه، له‌ته‌ئویل كردنی خۆیان له‌سه‌ر سوننه‌ت، زرجار به‌درۆی داده‌نێن‌و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و ه‌ده‌كه‌ن كه‌ژێر بینای سوننه‌ت له‌واقیعدا وێران كه‌ره. ئه‌مان كه‌ڵك وه‌رده‌رگن له‌ته‌ئویل بۆ لابرنی ئه‌و ده‌مامكه كه‌جگه له‌دروشم شتێكی دیكه نییه، ریكۆر رای وایه كه‌ئێمه چۆن پێویستمان به‌وه هه‌یه كه له‌مانا روونه‌كانه‌وه بچینه نێو مانا تاریكه‌كان، به‌هه‌مان شێوه‌ش پێویستیمان به‌وه هه‌یه كه به "بوون" بڵێین" به‌ڵێ" كه‌واته دۆزینه‌وه‌ی مانا یه‌ك جار‌و بۆ هه‌میشه نییه، بارودۆخی بوون ناسی ئێمه به‌رده‌وام له‌حاڵه‌تی گۆڕاندایه‌و ئێمه مانای تازه‌تر په‌یدا ده‌كه‌ین. به‌پێی ئه‌م بارودۆخه ته‌ئویل كۆتایی بۆ نییه.
سه‌رده‌مانێ فدریكۆ فللینی ده‌یكوت، "ژیان خه‌ونه‌كانی ئێمه‌یه، خه‌ونه‌كانی ئێمه‌ش ژیانی ئێمه‌یه". ریكۆریش له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ده‌ڵێ: "ته‌ئویل ژیانی ئێمه‌یه، ژیانی ئێمه‌یش بریتیه له‌ته‌ئویله‌كان" ریكۆر له‌ناو ته‌ئویلدا ده‌ژی‌و خۆی له‌وی دی دا ده‌دۆزێته‌وه، "دۆزینه‌وه‌ی من له‌تۆدا" كه‌دروشمی دیلتای بوو، جارێكی تر له‌هێرمینۆتیكی ریكۆردا ده‌نگ ده‌داته‌وه. بۆ گه‌یشتن به‌خود ده‌بێ له"ئه‌وی دی"یه‌وه ره‌ت بیت. له‌ناو ته‌ئویل دایه كه تێده‌گه‌ین، تێگه‌یشتنی ئه‌وی دی ئاسان نییه "كورتترین رێگای به‌خودگه‌یشتن، تێپه‌ڕینه له‌ئه‌وی دی. ئێمه ریكۆر ستایش ده‌كه‌ین بۆوه‌ی كه‌ده‌یزانی ژیان چییه.
2005-سلیمانی
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر