كلود لوی ئیستراوس
و/ فه‌رزین
ده‌رباره‌ی لێكچوون ئه‌وه‌م ده‌زانی گه‌ر بمانه‌وه‌ێ له پارچه مۆسیقایه‌كی partition musicale به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام حاڵی بین ، ئوستووره‌ش هه‌ر وایه.گه‌ر ئوستووره وه‌ك رۆمان یان وتارێكی رۆژنامه بخوێنینه‌وه ، واته بگۆڕدرێـت، دێڕ به دێڕ و له چه‌په‌وه بۆ راست ، وه‌ڕز ده‌بین و تێی ناگه‌ین ،.بۆ وه‌ی كه ده‌بێ به شێوه‌یه‌كی گشتی تێبگه‌ین.با ئه‌وه‌ش بزانین مانا و حاڵی بوون له درێژی و به‌رزی كاره‌ساته‌كه‌دا نییه ، به‌ڵكوو تێگه‌یشتنی له كۆی كاره‌ساته‌كه‌دایه ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پشت سه‌ر یه‌ك نه‌یه‌ن .
كه‌وابوو ئوستووره ده‌بێ وه‌ك پارچه مۆسیقایه‌كی ئۆركێسترا بیخوێنیته‌وه، ده‌بێ وه‌ك لاپه‌ڕه‌یه‌كی نۆتی مۆسیقی لێی تێبگه‌ین .ئه‌وه‌ی كه له سه‌ر هه‌ڵگری یه‌كه‌م لاپه‌ڕه‌دا نووسراوه ، به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و توخمانه‌یه كه له ژێره‌وه هاتوون ، هه‌ڵگری دوو و سێش ئاماده‌یه .واته نه‌ته‌نیا ده‌بێ له چه‌په‌وه بۆ راست بخوێندرێته‌وه به‌ڵكو ده‌بێ به شێوه‌ی ئاسۆیی و ئه‌ستوونیش بخوێندرێته‌وه . ئه‌م دیارده‌یه چۆن و بۆ چی پێك هات ؟ من پێموایه لایه‌نی دووهه‌م پێویست بوو، واته نزیكایه‌تی . له واقیعدا ئه‌مه كاتێك دروست بوو كه ئۆستووره به ته‌واوه‌تی له به‌ین نه‌چبوو ، به‌ڵكوو له ئه‌ندێشه‌ی رۆژئاواییه‌كاندا پله‌یه‌ك هاته خواره‌وه و بوو به پله دوو . واته له سه‌ده‌ی رۆنسانسدا ئوستووره جێگه‌ی خۆی دا به رۆمان .هه‌ر له‌م سه‌ده‌دا بوو كه نموونه‌گه‌لی گه‌وره‌ی مۆسیقا نزیكایه‌تی كرد له ره‌وته‌كانی سه‌ده‌ی هه‌ژده و نۆزده .
له‌م پێشه‌كیه‌دا ، مۆسیقا بیچمه سوننه‌تیه‌كه‌ی وێڵ كردووه و كاردانه‌وه‌یه‌كی عه‌قڵانی و سۆزداری په‌یدا كردووه . ئوستووره‌ش له هه‌مان كاتدا ، هه‌مان كاردانه‌وه‌ی بووه.هه‌ڵبه‌ت ده‌بێ مه‌به‌ستم له مۆسیقا روون بكه‌مه‌وه، ئه‌و مۆسیقایه‌ی كه جێگه‌ی كاردانه‌وه‌ی عه‌قلاَنی ئوستووره‌ی گرتوه‌ته‌وه ، ئه‌و مۆسیقایه‌یه كه له سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌دا به به‌رهه‌مه‌كانی فرسكۆباڵدی fresco baldi و له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌دا به باخ ده‌ستی پێكرد .هه‌ر ئه‌و مۆسیقایه كه به مووزار و بێتۆڤێن و واگنێر له سه‌ده‌ی هه‌ژده و نۆزده‌دا گه‌یشته ئاخرین پله‌ی جوانی و پووختی .
بۆ وه‌ی مه‌به‌سته‌كه‌م روونتر بێت نموونه‌یه‌ك له ئۆپێرای چواره‌می واگنێر دێنمه‌وه:
ئه‌ویش نموونه‌ی ring (ئه‌نگوستیله) یه . یه‌كێ له گه‌وره‌ترین ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌م ئۆپێرایه چاوپۆشی كردن له عشقه. كاتێ كچه‌كانی چۆمی ره‌ن، ئالبێریخ alberich ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه كه بۆ به ده‌ستهێنانی ئاڵتوون ده‌بێ له ئه‌شقی ئینسانی ببوورێ ، له‌واقیعدا ئه‌مه په‌یامێك له خۆ ده‌گرێ ، كاتێ كه ئالبێریخ ده‌ڵێ من ئاڵتوون به ده‌ست ده‌هێنم ، واته عه‌شقی وێڵ كردووه.ئه‌وه‌ی كه روون و ئاشكرایه مانای ئه‌ده‌بیه‌كه‌یه‌تی كه ئاگامان ده‌كاته‌وه ئالبێریخ خه‌ریكه عه‌شقه‌كه‌ی له كیس ده‌چێ .
مانای دووهه‌می له والكێری دا la waklkyri) (له كاتێكی سه‌رسووڕهێنه‌ردا پێك دێت ، كاتێ كه زیگمۆند siegmund)) زانیویه‌تی كه برای زیگلین ده( sieglid). به‌لاَم دره‌نگه ، ئه‌و عاشقه و خه‌ریكه زینا ده‌كات . له‌و كاته‌دا زیگموند شمشێرێك له ته‌نه‌ی دارێك ده‌ردێنێ ، پاشان مۆسیقایه‌ك ده‌بیسترێ كه دۆڕاندنی عه‌شقێك راڤه ده‌كات .زیگمۆند پشت له عه‌شق ناكات به‌ڵكو بۆ یه‌كه‌م جار تامی عه‌شق ده‌چێژێ .
مانای سێهه‌می له په‌رده‌ی سێیه‌می والكێری دووپات ده‌بێته‌وه. ووتان ( wotan)شای خودایان كچه‌كه‌ی برۆنهیلده (brunhilde) ده‌كاته خه‌ونێكی سێحراوییه‌وه، بازنه‌یه‌ك له ئاگر به ده‌وریدا ده‌كێشێ ، هه‌ڵبه‌ت ده‌كرێ بلێین ووتان له عه‌شقی كچه‌كه‌ی ده‌ست هه‌ڵده‌گرێ ، به‌لاَم ئێمه قه‌ناعه‌ت به‌وه ناكه‌ین .
ئه‌مه ده‌قاوده‌ق له ئوستووره‌كاندا ده‌یبینین،واته مانایه‌ك كه له سێ كاتی جیاوازدا و به درێژایی چیرۆكه‌كه دێته ئاراوه.یه‌ك جار له سه‌ره‌تادا، یه‌ك جار له نێوه‌نده‌وه، یه‌ك جاریش له‌كۆتاییدا.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر نموونه‌كان به‌راورد بكه‌ین له گه‌ڵ ئۆپێراكانی یه‌كه‌م و دووه‌می ring . من ده‌مه‌وه‌ێ نیشانی ده‌م ته‌نیا رێگه‌یه‌ك بۆ تێگه‌یشتن له‌مانه ئه‌وه‌یه كه هه‌رسێ پێكه‌وه چاو لێبكه‌ین و بیانخه‌ینه خانه‌یه‌كه‌وه، تاوه‌كو بزانین ئایا ده‌توانین وه‌ك كارێكی سه‌ربه‌خۆ خوێندنه‌وه‌مان له سه‌ری بێت؟
ئه‌و خه‌زینه ئاڵتوونه كه له قوولاَیی چۆمی ره‌ن دایه و ئه‌و شمشێره‌ی كه له ناو داره ئه‌فسووناویه‌كه‌ی ژیان نوستووه و ئه‌و ژنه(برونهیلده)كه ئاگر پاسه‌وانیه‌تی ، مانا و چه‌مكه‌كه‌ی ئاوایه: خه‌زێنه و شمشێر و ژن ته‌نیا یه‌ك شت نین .ئاڵتوون شتێكه بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌لاَت ، شمشێر كه‌ره‌سه‌یه‌كه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ژن و سه‌ربه‌ستی ، ئاوێته‌بوونی ئه‌م سێ واتایه چاكترین راڤه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له كۆتایی شامگای خودایان به ده‌ستی برونهیلده ئاڵتوونه‌كه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ چۆمی ره‌ن ، كه‌وایه ئه‌م دوانه له روانگه‌ی جۆراو جۆره‌وه یه‌ك شت نیشان ئه‌ده‌ن .ئه‌م مانایه‌ش پێویسته ، بۆ نموونه : هه‌ر چه‌نده ئالبێریخ عه‌شقه‌كه‌ی له ده‌ست ده‌چێ به‌لاَم ده‌توانێ به به‌ره‌كه‌تی ئاڵتوونه‌كه‌وه دڵی ژنێك به ده‌ست بێنێ كه دایكی منداڵه‌كه‌ی ( هاگن ) ه .زیگمۆندیش به هۆی سامانی شمشێره‌كه‌وه ده‌بێته خاوه‌نی كوڕێ به ناوی زیگفرێد. له مانا و راڤه كردنی ئه‌مانه‌دا شتێك به‌ر چاو ناكه‌وێت ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه نزیكایه‌تی ره‌گه‌زی له به‌ینی هاگن و خاین له گه‌ڵ زیگفرێد و قاره‌مانه‌كه‌دا نابینرێ . ئه‌م نموونانه به‌سن بۆ وه‌ی بڵێین جۆری شیكردنه‌وه‌ی ئووستووره و مۆسیقا له یه‌ك ده‌چن .له كاتی بیستنی مووسیقیدا شتێك ده‌بیستین كه له شوێنێَكه‌وه ده‌ستپێده‌كا و له جێگه‌یه‌كدا كۆتایی پێدێت .بۆ نموونه سه‌مفۆنیا: سه‌ره‌تا ، ناوه‌ند،كۆتایی هه‌یه. گه‌ر كات به كات نه‌توانی ئه‌و ده‌نگه‌ی كه ده‌یبیستی له گه‌ڵ كاتی دوایی و كاتی پێشوودا تێكه‌ڵی كه‌یت و سه‌رنجی بۆ رانه‌كێشی ئه‌وه ناتوانی لێی حاڵی بیت ، چێژی لێوه‌ر ناگری. یاسایه‌ك له مۆسیقادا هه‌یه به ناوی "مانا و گۆڕینی مانا "(themes et variations) گه‌ر له گۆڕانی مانایه‌كدا، ماناكه‌ی پێشه‌وه‌ت له بیر بمێنێ ئه‌وه ده‌توانی له پارچه مۆسیقایه‌ك تێبگه‌یت . به‌م شێوه‌یه زه‌ینی وه‌رگری مۆسیقا یا ئۆستووره دووباره سازی ده‌كات ، ئه‌م دووباره سازییه له هه‌ر دوو زه‌مینه‌كه‌دا ، وته‌زای لێكچوون نییه ، به‌ڵكو مووسیقی به ئافڕاندنی بیچم و وینه‌ی تازه ، ته‌نیا ئه‌و بنه‌مایه ده‌دۆزێته‌وه كه له‌وه پێش له ژێر ده‌سه‌لاَتی ئۆستووره‌دا بووه. وه‌ك فۆگ (fugue) كه له كاتی باخ دا بیچمی گرت . به شێوه‌یه‌كی سه‌رسووڕ هێنه‌ر له ئۆستووره‌دا ، دوو كه‌سایه‌تی ، دوو گرووپی كه‌سایه‌تی، له دژایه‌تی یه‌كدان .بۆ نموونه ده‌توانین یه‌كیان به چاك و یه‌كیان به خراپ دانێین ، هه‌رچه‌نده حه‌ول ده‌ده‌ین مه‌سه‌له‌كه ساده بكه‌ینه‌وه.
چیرۆكی ئۆستووره ، چیرۆكی ده‌سته‌وگرووپێكن كه ده‌یانه‌وێ له ده‌ستی گرووپێكی دیكه خۆ رزگار بكه‌ن. گرووپێ ، گرووپێكی دیكه راوده‌نێ و زه‌ره‌ری پێده‌گه‌یه‌نێت ، جاربه‌جارێ گرووپی (A) ده‌گات به گرووپی (B) و جارێكیش گرووپی (B) هه‌ڵدێت و ئه‌مه‌ش به شێوه‌ی "فۆگ"ه.له زبانی فه‌ره‌نسی دا به‌م جۆره پرسیار و وه‌لاَمدانه‌وه ده‌ڵێن ( le sujet et la reponse).
بارودۆخی به‌رانبه‌ر واته دژ(antithese)یا وه‌رگێڕان و به ده‌نگ كردنی، له ته‌واوی چیرۆكه‌كه‌دا درێژه‌ی هه‌یه تاكو ده‌گاته ئه‌و راده‌ی كه دوو گرووپه‌كه تێكه‌ڵ به یه‌كدی ده‌بن و ئه‌م شێوه‌ش به‌رانبه‌ره له گه‌ڵ (strette) له فۆگ دا ، واته به‌شێكه پێش له ئه‌نجام دێت . له‌و به‌شه‌دا مانا سه‌ره‌كیه‌كانی فۆگ زۆر ده‌بن و له سه‌ر یه‌ك كۆ ده‌بنه‌وه ، له كۆتاییدا به شه‌ڕ و پێكدادانیان ته‌واو ده‌بێ و به‌م جۆره ئه‌و دوو بنه‌ما سه‌ره‌كیه له ته‌واو ئۆستووره‌دا كه له شه‌ڕ پێكدادان ، ده‌گه‌نه یه‌ك . ئه‌م شه‌ڕانه ره‌نگه شه‌ڕێك بێت له نێوان هێزه سرووشتیه‌كان یا په‌ڕ سرووشتیه‌كان، وه‌كو ئاسمان و زه‌وی ، خۆر و هێزی ژێر زه‌مینی . ئه‌م ره‌ها بوونه بریتیه له ئاوێته بوونی دوو ئه‌سڵی دژ به یه‌ك كه له به‌رزی و نزمی (accords) ه‌كه‌دا پێك دێت . ئۆستووره‌ش به یه‌ك گه‌یاندنی دوو سنووری دژ به یه‌كه.هه‌روه‌ها ده‌توانرێ روون بكردرێته‌وه كه ئوستووره یان گرووپێ له ئوستووره ، بنه‌مایه‌كی وه‌كو ، سۆنات ، سه‌مفۆنی ، رۆندۆ ، تووكاتا، یا هه‌ر بیچمێكیتر له‌و چه‌شنه‌یان هه‌یه كه به شێوه‌یه‌كی ناخودئاگا له ئۆستووره وه‌ری گرتووه . با چیرۆكێكتان بۆ بگێڕمه‌وه، كاتێ كه كتێبی "پوخته و ناپوخته"م ده‌نووسی ، ویستم به‌شه‌كانی به شێوه‌یه‌كی مۆسیقایی دارێژم ، واته به‌شێكی ناو بنێم سۆنات و به‌شێكیتری رۆندۆ... گه‌یشتمه ئوستووره‌یه‌ك كه نه‌متوانی له بنه‌ماكه‌ی حاڵی بم و بیچمه مۆسیقاكه‌ی بۆ دارێژم . ناچار په‌نام برده به‌ر دۆستێكی ئاهه‌نگساز . له‌پێشدا داستانه‌كه‌م بۆ گێرٍایه‌وه و پێمكوت : دوو چیرۆكی جیاوازه، به‌ره‌به‌ره ته‌شه‌نه ده‌كه‌نه نێو یه‌ك و له ئاكامدا تێكه‌ڵی یه‌كتری ده‌بن . تۆ به‌و جۆره مۆسیقایه كه وه‌ها بنه‌مایه‌كی هه‌بێ چی پێده‌ڵێی؟ كوتی تا ئه‌و جێگه‌ی من ئاگادارم شتێكی وا له مۆسیقادا نییه . دوای چه‌ند حه‌فته پارچه‌مۆسیقایه‌كی بۆ ناردم كه بنه‌مای هه‌مان ئوستووره‌ی تێدابوو. به‌راوردكردنی زبان و مۆسیقا ، وه‌ك مۆسیقا و ئوستووره سه‌رنج راكێشه. بۆ نموونه زبانناسه‌كانی هاوچه‌رخ له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه توخمی بنه‌ڕه‌تی زبان، بریتیه له فۆنۆتیك (phoneme) واته ئه‌و ده‌نگانه‌ی كه ئێمه به شێوه‌یه‌كی ناشیرین به پیت نیشانی ئه‌ده‌ین ، كه به ته‌نیا واتایه‌كیان نیه، به‌لاَم به تێكه‌ڵ كردنیان مانا ده‌به‌خشن . ده‌توانین بڵێین نۆته‌كانی مۆسیقاش هه‌ر وان . یه‌ك نۆتی : لا- سی- دۆ - رێ ... به ته‌نیا واتایه‌كیان نییه، به‌لاَم كاتێ تێكه‌ڵ ده‌بن، ده‌بن به مۆسیقا . گه‌ر له زباندا فۆنۆتیك توخمی بنه‌ڕه‌تیه ، له مۆسیقاشدا توخمی بنه‌ڕه‌تی هه‌یه كه ره‌نگه به فه‌ره‌نسی پێی بڵێین (soneme) و به ئینگلیزیش (toneme). به هه‌ر حاڵ به‌ینی ئه‌م دوانه لێكچوون زۆره. له پله‌یه‌كی سه‌رتره‌وه فۆنته‌كان له گه‌ڵ یه‌كدی تێكه‌ڵ ده‌بن و وشه دروست ده‌كه‌ن و له ئاوێته‌كردنی وشه‌كان رسته پێك دێت . به‌لاَم له مۆسیقیدا وشه نییه ، بۆوه‌ی كه توخمه مادیه‌كان واته نۆته‌كان پێكه‌وه تێكه‌ڵ ده‌بن و "رسته" و میلۆدی (melodie) دروست ده‌بێ . كه‌وابو له زباندا سێ پله‌ی تایبه‌ت و دیار هه‌ن كه بریتیه له : فۆنۆتیكه تێكه‌ڵبووه‌كان، وشه و له وشه‌كانیش رسته دروست ده‌بێ. به‌لاَم گه‌ر له مۆسیقیدا نۆت شتێكه وه‌ك فۆنۆتیك ، پله‌ی وشه‌سازی بۆ نییه، به‌ڵكو له فۆنۆتیكه‌وه(نۆت) راسته‌وخۆ به رسته ده‌گه‌ین .
ده‌توانین ئوستووره له‌گه‌ڵ زبان و مۆسیقیدا به‌راورد بكه‌ین .به‌و جیاوازیه‌وه كه له ئوستووره‌دا فۆنۆتیك (واج) بوونی نییه و ساده‌ترین توخمی وشه‌ن ، به‌ومه‌رجه‌ی كه‌زبان وه‌ك نموونه‌یه‌كی بالاَ و به‌راوردی (paradigme) له‌به‌رچاو بگرین ، وه‌ك : واج ، وشه، رسته. له مۆسیقدا به‌رانبه‌ر به واج ،رسته هه‌یه.به‌لاَم شتێك به‌ناوی وشه نییه. له ئوستووره‌دا به‌رانبه‌ر به وشه ، رسته هه‌یه، به‌لاَم واج نییه. كه‌وابوو هه‌ر دوو بابته‌كه یه‌ك توخمیان كه‌مه.
تێگه‌یشتن له په‌یوه‌ندی زبان و ئوستووره و مۆسیقا ، ته‌نیا به ئه‌سڵ و نه‌سڵ و زبان پێك دێت .واته ئوستووره و مۆسیقی له زبانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ.به‌لاَم له دوو شوێنی جیاوازدا گه‌شه ده‌ستێنن، مۆسیقی ده‌نگ ده‌كات به ئۆبژه ، ده‌نگیش له زباندا هه‌یه، ئوستووره ،مانا(aspect sens) ده‌به‌خشێ، ئه‌ویش هه‌ر له زباندا هه‌یه.
فردینان دۆسۆسۆر(Ferdinand de saussure) ،سه‌لماندی كه زبان دوو ده‌ڤه‌ری جیا نه‌كراوی هه‌یه،رواڵه‌ت و مانا.هاوڕێم رۆمه‌ن یاكۆبسێن كه كتێبێكی به ناوی (رواڵه‌ت و مانا)كه دوو شێوه‌ی جیاوازن،بلاَوی كردوه‌ته‌وه.له‌لایه‌كه‌وه ده‌نگ هه‌یه،له‌لایه‌كی دیكه‌وه هیچ مانایه‌كی بێ ده‌نگ له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌دا نییه.له مۆسیقادا،ده‌ڤه‌ری ده‌نگ به‌رزتره‌له‌ئوستووره و ده‌ڤه‌ری مانایی.له‌تافی منداڵیمدا حه‌زم ده‌كرد ئاهه‌نگساز بوومایه یان لانی كه‌م رابه‌ری ئۆركیسترا.ئه‌و كات حه‌ولم دا ئۆپێرایه‌كی خۆم، كه ئۆپێرانامه‌كه‌ی خۆم نوسیبووم و ته‌واوی كاره‌كانی بۆ خۆم سازم كردبوو،ئاهه‌نگ دروست بكه‌م،به‌لاَم نه‌متوانی چۆن مێشكم شتێكی كه‌م بوو.
به‌ڕای من ته‌نیا مۆسیقی و ریازی(ماتماتیك) ده‌توانن ببنه دایكی كه‌ره‌سه‌ی كاتی گونجاو. له بیرمه سه‌رده‌مانی شه‌ڕ كه په‌نابه‌ر بووم،رۆژێ له نیوێورك له گه‌ڵ داریوس میلو شامم ده‌خوارد،لێم پرسی: كه‌ی ده‌تزانی ده‌بیه ئاهه‌نگساز؟ وه‌لاَمی دامه‌وه، ده‌ورانی منداڵی كه ده‌چووه خه‌وه‌وه جۆرێ له مۆسیقای ده‌بیست كه هیچ په‌یوه‌ندێكی له گه‌ڵ ئه‌و جۆره مۆسیقایه نه‌بوو كه باو بوو.دواتر تێگه‌یشت ئه‌و مۆسیقایه، مۆسیقایه‌ك بوو كه ئێسته خۆی لێده‌دات و تایبه‌ته به خۆی.من بیرم له‌وه ده‌كرده‌وه كه مۆسیقی و ئوستووره دوو ده‌سته خوشكی زبانن.هه‌ر كام له شوێنی خۆیه‌وه ده‌روات.هه‌رچۆن له ئوستووره دا كه‌سێ به‌ره‌و باكور ده‌چێت و یه‌كێ به‌ره‌و باشوور و ئیدی یه‌كتری هه‌رگیز نابیننه‌وه. ئه‌گه‌ر نه‌متوانی به ده‌نگ ئاهه‌نگ دروست بكه‌م ره‌نگه بتوانم لانی كه‌م به مانا هاونه‌وعی بكه‌م .
ئه‌و هاوسه‌نگیه‌ی كه من دامناوه،تا ئه‌و جێگه‌ی كه‌ئاگادارم ته‌نیا له‌مه‌ڕ مۆسیقای رۆژئاوادا كه‌له‌م چه‌ند سه‌ده‌ی دواییدا گه‌شه‌یان كردووه،ده‌خوێنمه‌وه.به‌لاَم ئه‌مڕۆ شاهیدی شتێكین كه له‌و ده‌چێ.ئه‌و كاته‌ی ئوستووره خه‌ریك بوو له ناو ده‌چوو،رۆمان جێگه‌ی گرته‌وه.ئه‌مڕۆكه‌ش رۆمان خه‌ریكه له به‌ین ده‌چێ و ره‌نگه ئه‌و شته‌ی له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌مدا روویدا،واته بنه‌مای مۆسیقی و كاردانه‌وه‌ی ئوستووره‌ی كرد به هی خۆی. ره‌نگه مۆسیقایه‌ك كه ناسراوه به(seriel) رۆمان وه‌ك ژانرێكی ئه‌ده‌بی بخاته نێو جانتاكه‌ی خۆیه‌وه.
سه‌رچاوه:
جهان اسطوره شناسی:(مجموعه مقالات)
و/ جلال ستاری
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر