من وه‌ك تاكێكی ئه‌م كۆمه‌ڵگا جیهانیه، وه‌ك ئینسانێك ، وه‌ك ئینسانێكی كورد، وه‌ك ئینسانێكی كوردی ئێران هه‌ڵهاتوو له بارودۆخی نامرۆڤانه و وه‌حشیگه‌رانه‌ی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر هه‌ر تاكێكی رۆشنبیر و ئازادیخواز و به هیوای تاڵه رووناكێك له ئازادی و دیموكراسی له پارچه زه‌ویێكی ئازاد كراوی هه‌رێمی كوردستان به بێ ناسنامه و ره‌گه‌زنامه و به بێ هیچ مافێكی په‌نابه‌رێتی :
بۆ كه‌سێكی هه‌ڵهاتووی وه‌ك من بۆ ناو سه‌رابی ئازادی و دیموكراسی و گیرۆده بوونی له ناو حیزبه رۆژهه‌لاَتیه‌كانی كوردستانی ئێران و خۆ خه‌ڵاتن و گڵاو له سه‌رنانی خۆی و بیر‌و هۆش و نا سیاسی بوونی ئه‌و حیزبانه و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ژیان و كار كردن له ناو حیزبه گه‌وه‌ره و چكۆله‌كانی هه‌رێمی كوردستان و گه‌نده‌ڵی داموده‌زگاكانیان و بێ رێزی و سوكایه‌تی كردنی بڕێك له ئه‌ندامان و پۆلیس و ئاسایش و ته‌نانه‌ت خه‌ڵكی كۆڵان و بازاره‌كانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره و بێ كه‌سی و بێ په‌ناو پشتیوان به‌رامبه‌ر به هه‌ر تاكێكی په‌نابه‌ری ئێرانی لاپه‌ڕه‌یه‌كی چڵكنی ده‌وێت كه ئازاره‌كانمانی تێدا ده‌رنه‌كه‌وێت.
من، ئینسانی شاعیر و رۆژنامه نووس و تۆزێ سیاسی له بارودۆخێكی وه‌ك ئێستای ده‌وروبه‌رم، خۆحه‌شاردانم له په‌نا و په‌سێوه‌كانی ترس و بێگانه‌گی و به دوو جۆره ژیانی زۆر جیاواز له یه‌ك كاتدا و له دوو وڵات‌دا له یه‌ك جه‌سته و فكردا ، شتێكی ئاسان نیه. هه‌ر یه‌ك له‌م پیت و وشانه بۆ منی رۆژنامه‌نووس تێكده‌ره و له سه‌ر بیروعه‌قڵم كاریگه‌ری خراپ داده‌نێت و له تاودا و له بێ ده‌سه‌لاَتیدا جنێوفرۆشم ده‌كات.
منی په‌نابه‌ری سیاسی و رۆژنامه نووس پاش حه‌وت ساڵ له ده‌ربه‌ده‌ریم و هه‌وڵدان بۆ ناسنامه‌یه‌كی باوه‌رپێكراو له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه حه‌ولدانێكی جیدی من بوو بۆ سه‌پاندن و سه‌قامگیركردنی بیر‌و باوه‌ڕم وه‌ك هه‌ر تاكێكی ئینسانی په‌نابه‌ر له وڵاتێكدا كه خۆی هه‌ڵیبژاردووه.
ترس له نوسین و ترس له رووبه‌روو بوونه‌وه له گه‌ڵ پۆلیس و ئاسایش و ترس له سوكایه‌تی كردنی مه‌سئولان و ترس له ناردنه‌وه و ترس له ناجێگیر بوون و ترس له هه‌ڕه‌شه و تا تیرۆری كه‌سایه‌تی و ترس له‌و بیروباوه‌ڕانه‌ی ئازارت ده‌دا ، ترس له سانسۆڕ و ترس له هه‌ر چه‌شنه خۆپیشاندان یان ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینێك و ترس له ته‌نیایی و ترس منداڵێكی بێ ناسنامه و ترس له ترسه ترسی هاوسه‌ره‌كه‌ت كه په‌یتا په‌یتا پێت بڵێ چی تر سه‌رمان لێمه‌شه‌وێنه‌و دنیا به تۆ ناگۆڕێت،، له هه‌موو گرنگتر ترس له خۆته كه بۆ ناتوانی وه‌ك مرۆڤێكی ئاسایی بژیت.
" من نازانم چی بكه‌م له ئێوه ئێرانیه‌كان،كاكه ئێوه ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت سیاسه‌ت بكه‌ن بۆ ناچنه‌وه بۆ زڕگوێز؟ گه‌ر ناشتوانن سیاسه‌ت بكه‌ن بۆ نارۆنه‌وه بۆ وڵاتی خۆتان؟" ئه‌مه كتومت قسه‌ی وته‌بێژی یه‌كێك له حزبه‌كانی هه‌رێم بوو كاتێك كه بۆ به ده‌ست هێنانی كار چبوومه ئۆفیسه‌كه‌ی. هه‌ر چه‌نده كه چه‌ندین وتار و بابه‌تی رۆژنامه‌نووسیم له رۆژنامه‌كه‌یدا بڵاو كرابوه‌وه و دڵنیام كه لانی كه‌م سه‌ردێرٍی بابه‌ته‌كانمی خوێندوه‌ته‌وه.
به‌رده‌وام ترسم له‌وه‌یه كه نه‌كا شتێك وه‌كو ره‌خنه له حكومه‌ت و ده‌سه‌لاَت یان له سه‌ر دیارده‌یه‌كی كۆمه‌لاَیه‌تی هه‌رێم بنووسم و یه‌خه‌م پێبگرن و منی بێ ناسنامه له وڵاتێكی بێ قانوون‌دا شار به ده‌رم بكه‌ن. ئێستاش بۆ هه‌شت ساڵ ده‌چێت كه شتێكی ئه‌وتۆم نه‌نووسیوه كه خۆمی پێ رازی بكه‌م و شه‌وێك به خه‌یاڵ و ویژدانێكی ئاسووده و ئارامه‌وه بخه‌وم. ترسم له ده‌سه‌لاَت نیه ترسم له بێ شوناسی و بێ ناسنامه بوونی خۆمه.
ئێسته كه له نیمچه وڵاتێكی وه‌ك كوردستاندا ده‌ژیم ئایا ئه‌توانم بێده‌نگ بم و له ئاستی رووداوه‌كانی ناوخۆی هه‌رێم بێده‌نگ بم؟ ئایا منی بێ ناسنامه ده‌توانم وه‌ك هاوڵاتێكی هه‌رێم خۆم له قه‌ڵه‌م بده‌م و كه‌سیش نه‌توانی پێمبڵێت :" تۆ بۆت نیه له كێشه‌كانی ناوخۆی هه‌رێمدا موداخه‌له بكه‌یت".؟
له دوو لاوه په‌رێشانم و هه‌ر كام به‌لایه‌كدا ده‌مبات و هه‌ریه‌ك سنگی من ده‌كات به سه‌كۆ و مینبه‌ری ئازاره‌كانی خۆی. ناعه‌داله‌تی و مافی مرۆڤ و چه‌وساندنه‌وه‌ی خه‌ڵكی برسی و كرێكار و منداڵانی نێو شه‌قام و كۆڵانان تا كه‌ی ده‌توانێ كاریگه‌ر نه‌بێت له سه‌ر مێشكی كه‌سێكی وه‌ك من؟
چوار ساڵ له زانكۆ ئیجازه‌ی هیچ جۆره رێپێوان و خۆپیشاندان و بزوتنه‌وه‌یه‌كی خوێندكاری چ له ئاستی رۆشنبیری چ له ئاستی سیاسی به ئێمه‌ی خوێندكاری ئێرانی نه‌درا. ته‌نانه‌ت ئیجازه‌ی ده‌ركردنی رۆژنامه‌و گۆڤارێكیان پێنه‌داین. له قۆناغی دووهه‌می زانكۆ بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رێك بۆ خوێندكارانی ئێران نه ته‌نیا زانكۆ هیچ حزب و لایه‌نێك ژوورێكیان پێنه‌داین بۆ كۆبوونه‌وه ، ناچار بووین له به‌ر ئه‌و سه‌رمایه له پاركی نالی كۆبوونه‌وه‌كه‌مان كرد. ئێستاش كه زانكۆم ته‌واو كرد و خێزانم پێكهێنا له یه‌كێك له ته‌له‌فزیۆنه‌كان بۆ نان كار ده‌كه‌م. ئێستاش پاش هه‌شت ساڵ هه‌ر له ژێر ئه‌و یاسایه‌دا ناتوانین بێجگه له بیروباوه‌ری حزب بیری تر بكه‌ینه‌وه. كاتێك ده‌سه‌لاَت واتلێده‌كات كه ته‌نیا بیر له نان بكه‌ێته‌وه، مردن و ژیان وه‌ك یه‌كن. بیری نان له وڵاتانی دیكتاتۆردا ئینسان فێری ملكه‌چی و ناعه‌داله‌تی و ملهوڕی و ملشۆڕی ده‌كات. هه‌رچه‌نده تاكو ئێستا ملشۆڕیم قه‌بوڵ نه‌كردووه و هه‌میشه سه‌ربه‌رز ژیاوم ،به‌ڵام به ده‌یان جۆریتر كاریگه‌ری له سه‌ر خۆم و بنه‌ماڵه‌كه‌م داناوه.ئه‌م كاریگه‌ریانه له رووی سایكۆلۆژیه‌وه به خراپترین شێوه له هه‌ڵسوكه‌وتی رۆژانه‌دا خۆی ده‌نوێنێت.تووڕه بوون و زوو ماندووبوون و بێزار بوون له خۆت و ژیان و ده‌وروبه‌رت و جنێودان و باوه‌ڕنه‌بوون به خۆت و نه‌ته‌وه و وڵاته‌كه‌ت ئه‌نجامی ئه‌م كاریگه‌ریانه‌یه.
نه ده‌توانم وه‌ك مروڤێكی ئاسایی بژیم نه ده‌توانم وه‌ك وه‌ك رۆژنامه‌نووسێكی خاوه‌ن هه‌ڵۆیست كار بكه‌م. ئه‌مه نموونه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه وه‌ك من په‌نابه‌ر و سه‌ربه‌خۆن. هه‌ن كه‌سانێك كه له ناو حزبه‌كانه‌وه هاتوه‌ته‌ده‌ره‌وه و ئێستا خه‌ریكی كرێكاریه، ئه‌ویش ژیانێكی له من باشتری نیه.
من و هاوسه‌ره‌كه‌م بیرمان له منداڵ كرده‌وه كه وه ئیدی خه‌ریكین پیر ده‌بین و پێویسته منداڵێكمان هه‌بێت. پرسیارمان كرد و چوینه نشینگه و وتمان ئێمه ده‌مانه‌وێت منداڵمان بێت، چۆن ده‌توانین ناسنامه‌ی بۆ ده‌ربێنین؟ پێیان وتین كه ناتوانین ناسنامه‌ی عیراقی بده‌ین به منداڵه‌كه‌ت،ده‌بێ له پشت كارتی په‌نابه‌ریه‌كه‌ی خۆتدا ناوی منداڵه‌ت بنوسین. خه‌ریك بووم ده‌رشامه‌وه،من په‌نابه‌رم،خۆمنداڵه‌كه‌م په‌نابه‌ر نیه.ئه‌و خه‌ڵكی ئه‌م ولاَته‌یه چۆن ده‌بێ وه‌ك په‌نابه‌رێك ناسنامه‌ی بۆ ده‌ربێنن؟ ئێدی بڕیارماندا بیر له منداڵێكی بێ ناسنامه نه‌كه‌ینه‌وه. ره‌نگه ئه‌گه‌ر من وه‌ك هاولاَتێكی عیراقی بتوانم ناسنامه‌م هه‌بێت بڕێ كار بتوانم بكه‌م. هه‌ر چه‌نده زۆر جار له دۆستان و هاوڕێیان و ته‌نانه‌ت كه‌سانی به‌رپرس ئاگاداریان كردوومه‌ته‌وه كه واز له‌م بیروباوه‌رٍه بێنم. به‌لاَم وه‌ك كابرای قه‌رزدا واملێهاتووه كه ناتوانم له تاو ئازاره‌كانم شه‌وێك به ویژدانێكی ئارامه‌وه بنووم. من به وشه‌ی (نا ) بار هاتووم،نا بۆ هه‌ر جۆره ده‌سه‌لاَتێك، نا بۆ هه‌ر جۆه‌ره دیكتاتۆرێك،نا بۆ هه‌ر چه‌شنه كردارێكی نائینسانی،نا بۆ كوشتن و نا بۆ سوكایه‌تی كردن و نا بۆ هه‌موو شتێك كه تێكده‌ری بیری ئازاد بێت. ئیدی چۆن ده‌توانم بلێم به‌ڵێ بۆ شتێك كه له ناوم ده‌بات،
ئه‌م بابه‌تم برد بۆ رۆژنامه‌ی هاولاَتی به‌لام سه‌ر نووسه‌ركه پێی كوتم كاكه فه‌رزین تۆ بابه‌تكه‌ت زۆر سه‌نگین و تیژه من ناتوانم بۆت چاپ بكه‌م. منیش به‌ڵێنم دا ته‌نیا له وێب سایته‌كه‌مدا دایبه‌زێنم.با هه‌ر نه‌بێت كه‌مێك مێشكم ئارام بێته‌وه.
دڵنیام پێویسته ئه‌م بابه‌ته زۆرتر له سه‌ری بكۆڵمه‌وه و دڵنیاشم كه كه‌سانێكی وه‌ك من هه‌مان گیروگرفتی وه‌ك منیان هه‌یه.با ئه‌وانیش بنووسن .
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر