سێهه‌مین فێستیواڵی كورته فیلمی یه‌كێتی ژنانی كوردستان كۆتایی هات. فیلمه‌كان له سه‌ر كۆسپ و چه‌ڵه‌مه‌كانی ژنان بوو له كوردستان. زۆربه‌ی ناوه‌رۆكی فیلمه‌كان تا راده‌یه‌كی زۆر باسیان له‌و گیروگرفتانه‌كرد كه ئه‌وڕۆ داوێنگیری ژنانی كورد ده‌بێته‌وه. ئه‌مه سێهه‌مین فێستیواڵ بوو كه رێكخراوی یه‌كێتی ژنان رێكیان خستبوو. جێگای دڵخۆشیه و به‌و هیوایه هه‌موو ساڵێك به گڕوخرۆشێكی باشتره‌وه به هانای كورته فیلمه‌كانه‌وه بچن.
با لێره‌دا به كورتی باس له سه‌ر بارودۆخی سیاسی وسایكۆلۆژی كۆمه‌ڵگای كوردی ئێران و ئه‌و گیروگرفتانه‌ی كه دێنه به‌رده‌م ده‌رهێنه‌رانی كوردی ئێران بكه‌ین.
هه‌موومان به روونی ده‌زانین كه به هۆی سیاسه‌تی ئیسلامیه‌وه رۆژ نیه رۆژنامه‌نووسان و نوسه‌ران و رۆشنبیران به هۆی نه‌بوونی ئازادی راده‌ربڕین و ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری و ئازادی به‌یان و هه‌رچی ناوی ئازادی بێت،زیندانی نه‌كرێن و به خراپترین جۆری ئه‌شكه‌نجه سزا نه‌درێن له پێناو وشه‌یه‌ك یان وتارێك یان قسه‌یه‌ك كه ره‌نگه وتبێتیان یان نه‌یان وتبێت. مرۆڤی رۆشنبیر و ئازادیخواز زۆر جار گیانی له پێناو وشه‌یه‌ك داده‌نێت و زۆربه‌شیان به بێ ناو و نیشان ناویان له سه‌ر لاپه‌ڕه‌كانی ژیان ده‌سرێته‌وه. ئه‌م جۆره سیاسه‌ته نه ته‌نیا بۆ تاكی كوردی ئێران هه‌یه به‌ڵكو بۆ ته‌واوی ته‌كانی ئێرانی هه‌یه. تاكی كورد ره‌نگه به جۆرێك له جۆره‌كان زیاتر به‌ره‌ورووی ئه‌و كێشه‌یه ببێته‌وه.
ئه‌گه‌ر له سه‌ر كێشه‌یه‌كی كۆمه‌لاَیه‌تی یان سیاسی له سه‌رتاسه‌ری ئێران‌دا راپرسێك ئه‌نجام بدرێت ،نزیك به ته‌واو بیروڕاكان له یه‌ك ده‌چن. سیاسه‌تی ئیسلامی له سه‌ر سایكۆلۆژیای تاكه‌كان كاریگه‌ری وای داناوه كه هه‌موو و به تایبه‌ت گه‌نجه‌كان ده‌ردێكی هاوبه‌شیان هه‌بێت. رووناكبیران و رۆژنامه نووسانی كوردیش رۆژانه له شار و شارۆچكه‌كانی كوردستاندا به بێ هیچ تاوانێك ده‌ستگیر ده‌كرێن و له چه‌ند سه‌عاتدا بێ سه‌ر و شوێنی ده‌بن. هه‌موو ئه‌م گیروگرفتانه و له لایه‌كی تریشه‌وه باری ئابووری ئه‌و تاكه رۆشنبیر و ئازادیخوازانه له ئاستی سفر و بگره ژێر سفردایه. ده‌رهێنه‌رێكی كوردی ئێرانی كه بیهه‌وێت كورته فیلمێكی 10 خوله‌كی دروست بكات ده‌بێ ئه‌و هه‌موو خاڵه سوورانه كه زۆربه‌ی جار قه‌یرانی سوژه و سیناریۆی لێده‌كه‌وێته‌وه، تێپه‌ڕێنێت. ئه‌مه له لایه‌كه‌وه له لایه‌كی تریشه‌وه باری ئابووری ئه‌و كه‌سانه به‌شی ئه‌ونده ناكات كه كامێرایه‌ك به كرێ بگرێت . من زۆر له‌و كه‌سانه ده‌ناسم كه بۆ به‌رهه‌مهێنانی فیلمه‌كه‌ی ناچار بوه قه‌رزی چه‌ند هه‌زار دۆلاری بكان یان زێڕ و ئاڵتونی ده‌ست و گوێی دایك و خوشكه‌كانی بفرۆشێت. به دڵنیاییه‌وه ئه‌م هه‌موو كێشانه به جۆرێك به شێوه‌یه‌كی خۆنه‌ویست كاریگه‌ری ده‌خاته سه‌ر فرێم به فرێمی فیلمه‌كه. ئه‌گه‌ر به وردی ته‌ماشای ئه‌و فیلمانه بكه‌ین ده‌بینین كه ئه‌و ده‌رده‌ی له فیلمه ئێرانیه‌كاندا هه‌یه له فیلمه كانی كوردستاندا نیه. ته‌نانه‌ت موزیك و ناوه‌رۆك و بگره مونتاژه‌كه‌شی زۆر جیاوازترن. ئه‌و ده‌رهێنه‌ره ئێرانیه ره‌نگه بۆ فیملێكی 10 چركه‌یی ساڵێك خۆی ماندوو بكات و له ماوه‌ی ئه‌و یه‌ك ساڵه‌دا به‌ره‌ورووی ده‌یان كێشه‌یتر ببێته‌وه كه ناوم نه‌هێناون، ئینجا كه فیلمه‌كه به‌هه‌م هات ده‌بێ به چه‌ند كاناڵیكی تری سانسۆردا گوزه‌ر بكات و ئه‌ویش ئه‌گه‌ر لیژنه و به‌رپرسه‌كانی ئیتلاعات تۆزێك ئینسانیه‌ت له زاتیاندا هه‌بێت.
نه‌ته‌نیا ده‌رهێنه‌ره‌كان به‌ڵكو ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه كه به جۆرێك خه‌ریكی كاری هونه‌رین بۆ زانیاری له سه‌ر زانستی بوونی كاره‌كه‌یان ده‌یان كتێب و گۆڤار ده‌خوێننه‌وه، ره‌نگه ده‌یان كاری تریشیان كردبێت به‌لاَم به شیاوی نازانێت له جێگه‌یه‌كدا نمایشی بكه‌ن. به دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر له‌و ده‌رهێنه‌رانه پرسیار بكه‌یت پێت ده‌ڵێن كه چه‌ند كاری باشیان له سووچ و كه‌لێنی ماڵه‌كه‌یاندا فڕێداوه .
ئه‌ی ده‌رهێنه‌ره‌كانی كوردستان بۆ گله‌یی ده‌كه‌ن كه سلێمانی خه‌لاَتی نه‌هێناوه و پێیان وابوو كه له سنه دانیشتوون؟
بۆ پێیان گرانه كه ده‌رهێنه‌ره ئێرانیه‌كان زۆربه‌ی خه‌لاَته‌كانیان به ده‌ست هێناوه؟ بۆ پێیان گرانه كه رۆژێك بۆ فێستیواڵێكی كورته فیلم له سینه‌ما به‌هه‌مه‌نی سنه دانیشن؟
بۆ چاویان هه‌ڵنایه‌ت به سه‌ركه‌وتنی ئه‌وان؟ بۆ پێیان وایه چۆن خه‌ڵكی سلێمانیه ده‌بێ حه‌تمه‌ن خه‌لاَتی باشترین وه‌ربگرێت؟
خۆ ده‌بێ جیاوازی هه‌بێ له نێوان ئه‌و فیلمه‌ی كه زیاتر له چوار هه‌زار دیناری عیراقی تێنه‌چووه و ئه‌و فیلمه‌ی كه ملیۆنێك تمه‌نی تێچووه. ده‌بێ جیاوازی ئه‌و هه‌بێ له نێوان ئه‌و فیلمه‌ی كه ده‌یان جێگه‌ی بۆ فرێمێك گه‌ڕابێت و ئه‌و فیلمه‌ی كه له حه‌وشه‌ی ماڵه‌كه‌ی خۆیان دوور نه‌كوتووه‌ته‌وه. ئه‌بێ جیاوازی ئه‌وه هه‌بێ كه ئه‌و ده‌رهێنه‌ر ئێرانیه ده‌یان كتێبی پرٍۆفیشناڵی له سه‌ر كاره‌كه‌ی خوێندوه‌ته‌وه جا ده‌ستی داوته كامێرا، له گه‌ڵ ئه‌و ده‌رهێنه‌ره ی تاقه كتێبێكی له‌و بواره‌دا نه‌خوێندوه‌ته‌وه و نازانێ سیناریۆ چ تایبه‌تمه‌ندیه‌كی هه‌یه.
خۆ به جوانی له بیرمانه كه تاكو سێ چوار ساڵ له‌وه پێش چه‌ند كه‌سێك نه‌بێ له‌م كوردستانه كه‌س نه‌یده‌زانی فیلم چۆن به‌رهه‌م دێت. به ته‌واوی شاری سلێمانی 10 كه‌س نه‌بوو كه بتوانێ وایت بالاَنسی كامێراكه‌ی دروست بكات. تاكو به‌همه‌ن قوبادی هات و بنه‌مای فیلمی كوردی دامه‌زراند. پاش به‌همه‌ن هه‌ر ته‌نیا ئێرانیه‌كان بوون كه كاریان كرد و تاكی كوردستانیان فێر كرد ده‌كرێ كوردیش فیلمی هه‌بێت. ئاخر ئه‌وه‌ش له بیر نه‌كه‌ین هه‌تاكو ئێستاش راگه‌یاندنه‌كانی كوردستان به ده‌ست ئێرانیه‌كانه‌وه‌یه. ئه‌مه لای ئێمه‌ی ئێرانی گران نیه، لای ئێمه جێگه‌ی شانازیه كه پارچه‌یه‌ك له كوردستان ئازاده و ده‌كرێ بۆ كورد و ولاَته‌كه‌مان هه‌ی ئێمه نیه ئه‌نجام بده‌ین. بۆ ئێمه شانازیه كه له كوردستان كار ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر بیری شۆڤینیستی بهێلێت.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر